پاشەکەوتی جۆیەکەم مەژمێرە، خواردنی چوارپێیە لێرە.
هەندێک کەس لەگەڵ ئەوەدا شەریکی کاری کەسێکە، خۆشی دەستکەوت و قازانجی لێدەکات، کەچی چاوی لەو بەشەیە کە شەریکەکەی لە سەوداکەدا بەری دەکەوێت، بۆ کەسی بەرچاوتەنگ و چاوچنۆک بەکاردێت، کە بەردەوام چاوی لە ماڵی خەڵکییەوە بێت. [1]