گیسکی دیاری یا شەلە یا کوێرە.
گیسک: بێچووی بزن تەمەنی لەنێوان سێ مانگ بۆ ساڵێک دایە (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا گیسک بەدیاریی نابرێت، چونکە هەم تەمەنی کەمە بۆ سەربڕین، هەم گۆشتی کەم پێوەیە، مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی کە دیاریی بۆ هاوڕێیەکی دەبات، گەر دۆستایەتی ئاسایی بێت، دیارییەکی هاکەزایی دەبات. [1]