ڕوونکردنەوەیەک لە هێزەکانی 70هێزەکانی 70وە
بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک، دوور و نزیک هێزەکانمان و هێزەکانی تری هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بەو رووداوانەوە نییە کە لە
هەولێرهەولێری خۆشەویست،
دهۆکدهۆکی دەلال و
کەرکووککەرکووکی قودسی کوردستان روویانداوە.
جێگەی نیگەرانی و سەرسووڕمانە کە تەنیا نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی
بەغدابەغدا بە مەرامی تایبەت و وەک تۆمەت ئاماژە بە ناوی هێزەکانمان و سنووری
سلێمانیسلێمانی دەکات. وە بەڕێز وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەڕوونی ئاماژەی بە زانیارییەکاندا بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێک بهێنێت.
لێرەوە رایدەگەیەنین کە نوێنەری
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەغدا وتی: ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕەپارەیەکدا تەجنید کراون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیش دەکەینەوە کە؛ ئەم کەسانە نە لەژێر فەرمان و چەتری ئێمە و هیچ هێزێکیترمان ئەو کارەیان کردووە و نە پەیوەندیی بەهێزەکانمانەوە هەبووە.
ئێمە لە هێزەکانمان چاوەڕێی رێڕەوی تەواوی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراقین تاوەکو راست و دروستی دوور لەمەرام و پیلانی ناڕەوا بۆ رایگشتیی وڵاتەکەمان ئاشکرابکەن کە هەر کەس و لایەنێک لەپشت سووتاندنی بازاڕەکانەوەیە، رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
[1]
لەگەڵ رێزماندا
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!