بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت: دەستبردن بۆ دامەزراوەی دادوەری عیراق و سەرۆکەکەی کارێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت.
دەقی پەیامەکە...
دامەزراوەی دادوەری عیراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و ڕێزلێگیراوە لەلایەن سەرجەم عیراقییەکانەوە.
دەستبردن بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکەکەی بەڕێز دادوەر فایەق زێدان، کارێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت کە بوێری هەنگاوێکی لەوجۆرە بکات.
ئێمە جەخت لە پاڵپشتی و پابەندبوون و ڕێزمان بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکە بەڕێزەکەی دەکەینەوە.
[1]
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!