جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوا لە وەزارەتەکان کرا لەمەودوا زووتر لیستی مووچە ئامادە بکەن و بەبۆچوونی من لە مانگەکانی داهاتوودا کێشەی مووچە لە هەرێم نامێنێت.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە ئەوەی ڕاگەیاند: چاوەڕوانی ئەنجامی وردبینی لیژنەی چاودێریی دارایی ئێراقین و هەر کات وردبینییەکە تەواوکرا مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی وتی لە مانگەکانی داهاتوودا ئەو کێشەیە نامێنێت و لە کاتی خۆیدا مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە خەرج دەکرێت.
جێگری سەرۆکوەزیران ڕاشیگەیاند: لەدوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوا لە وەزیرەکان کرا کە زووتر لیستی مووچەی وەزارەتەکانیان ئامادە بکەن، تا لە ڕێی
وەزارەتی دارایی و ئابووریوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاڕاستەی دارایی ئێراق بکرێت و بەرەو کۆتایی کێشەی مووچە دەڕۆین.
ئەوەش دەڵێت: هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کە دواکەوتنی مووچە لە هەرێم نەمێنێت و هەموو ئەو داوایانەی
بەغدابەغداش کردویەتی جێبەجێکراون و هەوڵدەدەین هیچ بۆشاییەک بۆ نەناردنی مووچە لە بەغداوە نەهێڵین.
[1]