ئامار فایلی پەیوەندیدار 106,816
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 290,101
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 90,796
هەورامی - Kurdish Hawrami 66,268
عربي - Arabic 31,910
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 19,615
فارسی - Farsi 11,134
English - English 7,786
Türkçe - Turkish 3,681
Deutsch - German 1,807
لوڕی - Kurdish Luri 1,690
Pусский - Russian 1,140
Français - French 349
Nederlands - Dutch 131
Zazakî - Kurdish Zazaki 91
Svenska - Swedish 72
Polski - Polish 56
Español - Spanish 55
Italiano - Italian 52
Հայերեն - Armenian 52
لەکی - Kurdish Laki 37
Azərbaycanca - Azerbaijani 27
日本人 - Japanese 21
中国的 - Chinese 20
Norsk - Norwegian 18
Ελληνική - Greek 16
עברית - Hebrew 16
Fins - Finnish 12
Português - Portuguese 10
Тоҷикӣ - Tajik 9
Ozbek - Uzbek 7
Esperanto - Esperanto 7
Catalana - Catalana 6
Čeština - Czech 5
ქართველი - Georgian 5
Srpski - Serbian 4
Kiswahili سَوَاحِلي - 3
Hrvatski - Croatian 3
балгарская - Bulgarian 2
हिन्दी - Hindi 2
Lietuvių - Lithuanian 2
қазақ - Kazakh 1
Cebuano - Cebuano 1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 1
پۆل کوردیی ناوەڕاست
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 15,004
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 824
گیانلەبەرانی کوردستان 343
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار) 101
بەرهەمە کوردستانییەکان 38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 28
|
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
| بەشکردن | |
| Facebook | 0 |
| Twitter | 0 |
| Telegram | 0 |
| LinkedIn | 0 |
| WhatsApp | 0 |
| Viber | 0 |
| SMS | 0 |
| Facebook Messenger | 0 |
| E-Mail | 0 |
| Copy Link | 0 |
نرخاندنی بابەت |
|
نایاب |
زۆر باشە |
باش |
خراپ نییە |
خراپ |
| Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) | 0 | English - English | 0 | عربي - Arabic | 0 | فارسی - Farsi | 0 | Türkçe - Turkish | 0 | עברית - Hebrew | 0 | Deutsch - German | 0 | Español - Spanish | 0 | Français - French | 0 | Italiano - Italian | 0 | Nederlands - Dutch | 0 | Svenska - Swedish | 0 | Ελληνική - Greek | 0 | Azərbaycanca - Azerbaijani | 0 | Catalana - Catalana | 0 | Čeština - Czech | 0 | Esperanto - Esperanto | 0 | Fins - Finnish | 0 | Hrvatski - Croatian | 0 | Lietuvių - Lithuanian | 0 | Norsk - Norwegian | 0 | Ozbek - Uzbek | 0 | Polski - Polish | 0 | Português - Portuguese | 0 | Pусский - Russian | 0 | Srpski - Serbian | 0 | балгарская - Bulgarian | 0 | қазақ - Kazakh | 0 | Тоҷикӣ - Tajik | 0 | Հայերեն - Armenian | 0 | हिन्दी - Hindi | 0 | ქართველი - Georgian | 0 | 中国的 - Chinese | 0 | 日本人 - Japanese | 0 |
لێفە کۆنەی داڕزیو
پرتووکاوی خوا بڕیو
نە ساردیت و نە گەرمی
نە بەرگە دەف، نەچەرمی
مار نیت، وەک مار ئەگەزی
تیژی بە چەشنی دەرزی
بۆنت وەک سەگی تۆپیو
ئەڕوا ئەم دیو بۆ ئەو دیو
نە بەرت هەس، نەپشتت
باوکیشم هەر تۆ کوشتت
لۆکە کۆنی، هێندە کۆنی
کەس نازانێ چلۆنی
نە سووریت و نە شینی
خاوەن درز و برینی
نە سەوزیت و نە بۆری
نازانم تۆ چ جۆری؟
وەکوو مەشکاڵە ڕەقی
خاوەن کون و شەبەقی
کاتێ ئەتکێشمە سەرۆ
پشتێنەم وا بە دەرۆ
کاتێ ئەتدەم بە پێما
لاشەم بێ لێفە جێما
ڕۆنم نییە بۆ دەوری
ئاخر تۆ بە چی چەوری؟
خۆزگەم بەو ڕۆژەی زستان
ڕێ گوم ئەکەم لە کوێستان
لە ناو بەفر وسەهوڵا
لەپۆیەی شاخی چۆڵا
چونکو لە تۆوە دوورم
لەویا شاد و مەسروورم
ناڵێم بۆچی دڕاوی؟
ئەزانم کە فەوتاوی
بەڵام ڕاستم پێ بێژە
بە وردی بۆم هەڵڕێژە
کێ تۆی دڕی یەکەم جار
وا تۆی هاوردە ڕووی کار؟
وڵامی لێفە
قانع لە من دڕاوتر
لە من زیاتر فەوتاوتر
کاتێ ئادەم دەر کرا
لە بەهەشت بەشی برا
منیان دایە بە خەڵات
منی هێنا ڕووی بیسات
لە لای ئادەم هەزار ساڵ
مامەوە بە هەر ئەحواڵ
بە میرات کەوتمە لای شیس
لە شیسەوە بۆ ئیدریس
دەس بە دەس پێغەمبەران
تا کەوتە دەس سولێمان
ئەوسا کەوتە لای شاهان
حوکم دارانی جیهان
لە جەمشیدو کەیقوباد
حامووڕابی تا شەداد
ئەسکەندەر و فەیلەقووس
چار قەیاسەرەی ڕووس
بۆیە وەها فەوتاوم
یەکجاری من نەماوم
ئیستە چاکە، هاوینە
گەرما تەواو بە تینە
ڕاوەستە تاکوو زستان
بەفر ئەڕژێتە کوێستان
قوڕ بە سەرت بۆ بیرت
چلۆن ئەکەی تەگبیرت
ئەگەر بە هیوای منی
جێگەی ئۆخەی دوژمنی
وەک کڵاشی سۆفی لەڕ
کاتێ تیرەی دێتە دەر
لووتی ئەدا لە پاژنەی
بە کار نایەت لای ئەبەی
تۆیش لە سەرما تەوێڵت
گیری ئەژنۆی چەوێڵت
خۆت کووڕ نەکەی وەک ژیژوو
ژیژووی لە سەرما مردوو
ئەوسا ماڵت وێرانە
ئەوسا دەردت گرانە
ئەوسا ئەزانی کە من
خرابترم لە دوژمن
ئەگەر هیوات بە من بێ
هەر دوو دەستت بە گون بێ
ئەگەر حەز ناکەی بمری
بەڵکوو کەڵکێکیش بگری
بڕۆ بۆ لای پارەدار
یا ماڵ ئاغا، یا توجار
ببە بە کارەکەریان
یاخۆ، بە بارەبەریان
داری ئاغا بگرە دەس
بکوژە و گوێ مەیە بە کەس
شەق لە مسکینی هەژار
هەتا ئەیبەی بۆ بێگار
بە سەر ئاغا سوێن خواردن
دیاری بۆ خانم بردن
بەڵکوو بیکەن بەسەر کار
خەرمان هەڵگرێ بۆ هەژار
لە دە، پێنجی تاپۆ بێ
ماوە نیوەی بۆ تۆ بێ
ئەوسا بچۆ بۆ دیوەخان
بەهار بێ یاخۆ زستان
لێفەی جوانی ڕەنگاوی
یا سەوز یا سوور یا ئاوی
لەسەر دۆشەکەی نەرما
لە دیوەخانی گەرما
بۆ خۆت بنوو بە بێ خەم
من هەروامە، کەوا هەم
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #شاخی هەورامان#
[1] ئەم بابەتە 64 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە. ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-07-2024 تۆمارکراوە ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 06-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 06-07-2024 باشترکراوە ناونیشانی بابەت ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە! ئەم بابەتە 64 جار بینراوە
|
|