پیاو قسەی خۆی بەجێهێنا شێرە، بەجێی نەهێنا چێرە.
چێر: مانگا. لە کوردەواردا وەک جنێو بەکاردێت بۆ ئەو کەسانەی کە پەیمان و بەڵێن نابەنەسەر، چونکە یەکێک لە نەریتەکانی کۆمەڵگە کە پێگەی مرۆڤ دەباتەسەرەوە، بەجێگەیاندنی بەڵێنە، مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی بڕیار و بەڵێنی خۆی بباتەسەر، لەناو کۆمەڵگەدا پیاوێکی پیاوانەیە، ئەوەشی نەیباتەسەر ڕووزەردە. [1]