پیرێژن بۆ چ نامری، کوچکی ڕۆخ ئاگری.
کوچک: سەرپۆشی ژنان، ڕۆخ: قەراغ یان لێوار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، ژنانی زۆر بەتەمەنی کورد وەک نەریت، سەرپۆش بەسەریاندا دەدەن، ئەو ژنانەی کە دووزمان و خراپن، پێیان دەوترێت: هەموو لۆچێکی سەرپۆشەکەت، ئاگرێکی لەژێردایە، بۆ کەسایەتییەکی بەتەمەنی شەڕانی بەکاردێت کە لە هەموو پێچ و قوژبنێکدا دووزمانیی بکات و شەڕ بنێتەوە. [1]