پیرێژنی بەنوکەنوکە، نۆ مێردی مراند هەر بووکە.
هەندێک ئافرەت هەیە، لە ژیانی هاوسەریدا بەنازونووزە، واتە: مەرج و پێداویستی زۆرە، هەر چی بۆ بکرێت هەر بەبڕوبیانووە، کەم کەس لەگەڵ ئەم جۆرە ژنانەدا هەڵدەکات. بۆ ئافەرێکی تەڕپیر بەکاردێت، کە بەردەوام خۆی ساز بکات، لە کۆمەڵگەدا وەک گەورەکچ خۆی بنوێنێت و کەس لەگەڵی هەڵنەکات. [1]