پیرێژنی بە لوورەوە، بۆ خۆی دەدڕێ، بۆ خۆی دەدوورێتەوە.
لوورە: دەنگی گورگ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، بۆ کەسی دەم بەهاوار بەکاردێت، هەندێک کەس لە ژیانیدا بۆ خۆنواندن و خۆ باش پیشاندان، گرفت درووست دەکەن و چاریش دەکەن، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیانیدا بەردەوام کێشە درووست بکات و بۆ خۆشی چارەسەری بکات. [1]