تەشی ناڕێسم کورکە، مەشکە ناژەنم چرکە، کوڕەکەی دەژینم مرکە.
تەشی: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ ڕستنی خوری یان موو بەکاردێت، مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێت. خۆمەژغوڵ کردن بە هەندێک کاری لاوەکییەوە جگە لەوەی کات بەفیڕۆ دەچێت، هیچ کەڵک و بەهایەکی نییە، مەبەست لەوەیە کەسێک ئیشی بەهادار ئەنجام نەدات، خەریکی ئیش و کارێک بێت کە هیچ بەهادارییەکی نەبێت. [1]