تەون خاتوونە، تەشی مەیموونە.
تەون: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ چنینی فەرش بەکاردێت، تەشی: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، بۆ ڕستنی داو بەکاردێت، لە کوردەواردا تەون و تەشی هەردووکیان بەهادارن، بەڵام تەون لەبەر ئەوەی فەرشی پێدەچنرێت، بەهاکەی بەراورد بە تەشی زۆر زیاترە. مەبەست لەوەیە لە کۆمەڵگەدا هەمیشە کەسە گەورەکان بەهادارتر و جێگەی ڕێزی زیاترن وەک لە بچووکەکان. [1]