مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ کۆچی دوایی هاوژینی دکتۆر (یوسف بەڵخەیی) پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.=KTML_End=
بەڕێز دکتۆر یوسف بەڵخەیی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی، هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (فاتیمە جەعفەر ئەحمەد بەڵخەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#05-07-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=