جووتیاری گاڕەشە، ئەگەر لۆت هات، جۆخینی خۆت وەبەشە.
گای ڕەش لە کوردەواردا بەهێزترین جۆری گایە، بۆ زەوی کێڵان، لۆ: بۆ، جۆخین: بەو جێگە دەوترێت کە جووتیار لەسەر کێڵگە تەختی دەکات و خەرمانی ساڵی لەسەر کۆدەکاتەوە، وەبەشە: ببەخشەرەوە. مەبەست لەوەیە گەر جووتیار بە گای ڕەش زەوی کێڵا، بەرهەمی باشی دەبێت. دەتوانێت بەشێکی باشی لێببەخشێت. [1]