چار پەراسووی هەیە.
هەندێک کەس هەیە لە ژیاندا حەوسەڵەی زۆرە، واتا ئارامیی و لەسەرخۆیی خۆی بەدەستی خۆیەتی، لە کاتی ماندووبوون و ئیشدا توەڕە نابێت، دەڵێن: حەوت پەراسووی لە خەڵکی زیاترە، بەڵام هەندێک کەس هەیە بێ حەوسەڵەیە، بۆ کەسێک بەکاردێت لە کاتی کاردا، هیچ ئارامیی و لەسەرخۆیی نەبێت، زوو توڕە ببێت و هەڵبچێت. [1]