چاوان دەست نیینە، دەستان زواو نیینە.
زواو: زمان. ئەندامانی جەستە هەر یەکەیان بۆ شتێک بەکاردێت، چاو بۆ بینین، دەست بۆ دەستلێدان و گرتن، هەروەها زمان بۆ گوفتوگۆ و دەربڕین، مەبەست ئەوەیە هەر شتە و بۆ مەبەستی خۆی بەکاردێت و کەڵکی هەیە، واتە: هیچ شتێک کەڵکی شتێکی تر ناگرێت.[1]