حەپە دێزە، تەرس بوویەن ڕێزە.
حەپە: مەبەست لە وەڕینی سەگە بەهێواشی. دێز: ڕەنگی بۆر و ڕەشتاڵە. تەرس: پیسایی ئاژەڵ. ڕێزە: نەختێک لە شتێک (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لەوەیە کەسێک لە کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیدا قسەی بێمانا بکات و قسەکانی هیچ شوێن نەگرێت، وەک ئەوە وایە بحەپێنێت و پیسایی بکات. [1]