بەڕێزان خانەوادەی هاوڕێ جەلال
بەڕێزان دەزگای میدیایی #کوردسات#
بەرێز هاوکار جەلال
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی ڕاگەیاندنکار و میدیاکاری بەتوانا و خۆنەویست و یەکێک لە کادرە بەئەزموون و دڵسۆزەکانی دەزگای میدیایی کوردسات (کاکە هاوڕێ)، لە ناخی دڵەوە زۆر غەمبارو دڵتەنگ بووم.
بۆ ئەم کۆستە پڕ خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەکەتان و دەزگای میدیایی کوردسات و کەسوکار و هاوڕێ و هاوپیشەکانی کاکە هاوڕێ دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، ئارامیی و دڵنەوایی بەهەمووان ببەخشێت. [1]
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!