بە یەکێک لە گەورەترین ھۆزە کوردییەکان دادەنرێت و بەشی ھەرە زۆری ئەم ھۆزە لە #باشووری کوردستان# دەژین. ژمارەیەکی زۆریشیان لە #ڕۆژھەڵاتی کوردستان# ن لەگەڵ چەندین بنەماڵەی گەورە لە #باکووری کوردستان#، لە #ڕۆژاوای کوردستان# یش لە شاری#عامودا#ن.
=KTML_Bold=خێلەکانی ناو ھۆزەکە=KTML_End=
ھۆزی ھەرکی دابەش دەبن بە سەر چوار خێلی سەرەکی کە بریتین لە خێڵی (مەندا و سەیدا و بنەجی و سەرھاتی). ھەرکییەکان بە کوردی کورمانجی دەدوێن وەک زۆرینەی کوردەکان. ئەوانەش بۆ چەند تیرەیەک دابەش دەبن خێڵی مەندا دوو تیرەی لێ دەبێتەوە ئەوانیش (خدری و ڕاست مەندا) کە چەند تیرە و بنەماڵەیەکی گەورەیان لێ جیا دەبێتەوە، خێلی (سەرھاتی) پێنج تیرەی لێ دەبێتەوە ئەوانیش (ھاجییەسووری و مژدینی و ناوی و مالەمەدی و مالەشین) کە ئەوانیش دابەش بوونە بەسەر چەندین بنەماڵەی گەورە.
=KTML_Bold=شێوازی ژیانیان=KTML_End=
ھەرکییەکان لەکۆندا کۆچەر و شوانکارە بوون لە بناری شاخەکانی کوردستان لەو شاخ بۆ ئەو شاخ کۆچیان کردووە بەئازادی بەڵام ئەم ژیانە ئازادەیان لێ تێک چوو دوای ڕێککەوتنامەی سیڤەر 1920 بەھۆی درووستبوونی وڵاتی تورکیا و ئێراق و سووریا و ئێران کە سنووری ئەم وڵاتانە کێشرا بووە ھۆی ڕێگری لە بەردەمیان و ناچاربوون لە یەکێک لەم وڵاتە تازە درووست بوانە نیشتەجێ ببن، لەسەرتا ھەرکییەکان دانیان بەو سنوورە دانەدەنا و لە ھاتوچۆ بەردەوام بوون بەڵام بەھۆی ھێرشی تورکەکان و ڕێگرییەکانیان کە ژمارەیەکی زۆڕیان لێ کوژرا ناچاربوون لەو گوندانە نیشتەجێ ببن کە زستانان لێی دەمانەوە، پەیدابوونی ئەم سنوورانە ئاڕاستەی ژیانی ھەرکی و تەواوی ھۆزە کوردەکانی تری تێک دا، بە جۆرێک نەیان دەتوانیت وەک باب و باپیرانیان بەئازادی کۆچ بکەن و سنووری وڵاتەکەو شوێنی کارکردنیان بەرتەسکتر بویەوە، ھەربەم ھۆیەوە دەبینین ھەرکییەکان لە ھەرچوارپارچەی کوردستان بوونیان ھەیە و ھەریەکەیان ناسنامەیەکی جیاوازی ھەڵگرتووە، بەڵام لە بنەڕەت دا یەک ھۆز و یەک بنەماڵەن کە تاوەکوو ئەمڕۆ پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەک بەھێزە.
ئەمڕۆ ھەرکییەکان لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# لە (بەراندز و شەملەکان و شاری #ورمێ# و لە دەشتەبیڵ (#شنۆ# ) و #تەرگەوەڕ# و#مەرگەوەڕ#، بەڵام ھەرکییەکانی باشووری کوردستان لەنێوان شارۆچکەی #خەبات# ی #ھەولێر#، شارۆچکەی #ئاکرێ#یپارێزگای #دھۆک# و ڕۆژھەڵاتی #موسڵ# نیشتەجێن.
هۆزی ھەرکی لە تورکیا لە (ھەرک، بێداو و گەوەڕی #شەمزینان#) دەژین. ھەروەھا لە دەوری دەریاچەی #وان# و #ئاگری# نیشتەجێن.
ھەرکییەکان بە ئازایی و جوامێری ناوبانگیان دەرکردووە بەتایبەت دوای بەزۆر نیشتەجێکردنیان کە بوونەتە مەترسی بۆ ھەموو حکوومەتەکانی (ئێراق، تورکیا و ئێران)، ھەربەم ھۆیەوە بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ھەژمارێکی تایبەت بۆ ھەرکییەکان کراوە.
=KTML_Bold=گوندەکانی ھەرکی لە ورمێ=KTML_End=
(موانا، شەملەکان، لورزینی، کانی سپی، لێر، ئەنھەر، خانەقا، جورنی، دزگیر، دۆڵە پسان، ئورسی، نرگی، سلامی، ھەفتەوا، گسیان، ھێشماوا، بەرازان، سێگرکان، سوسناوا، ھەلەج، گلاز، سێکانی، حەکی، ئاودی، ڕەشگوند، چریاوا)[1][2]