ناونیشانی پەرتووک: دەستنووسی پیترسبۆرگ؛ ژیانی ژابازیدی
ناوی نووسەر: #جان دۆست#
ناوی وەرگێڕ: #سەباح ئیسماعیل#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای چاپ و پەخش: #ماڵی وەفایی#
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]
ئەم ڕۆمانە یەکێکی ترە لە ڕۆمانەکانی جان دۆست کراوەتە سۆرانی.
ئەم ڕۆمانە باسی بەسەرهاتی ژیانی مەلا و مێژوونووسێکی کورد #مەلا مەحمودی بایەزیدی# و کۆنسوڵی ڕووسی #ئەلێکساندەر ئۆگەست ژابا# بە ڕەگەز پۆڵەندی دەکات، کە لە شاری ئەرزە ڕۆمی باکووری کوردستان کۆنسوڵی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری بووە.
لە دەستپێکی ڕۆمانەکەوە نووسەر دەچێتە ڕووسیا و بە دوای دەستنووسی (تواریخ جدید) کوردستان دەگەڕێت، ئەو ناوەی ناوە دەستنووسی پیترسبۆرگ، بەڵام تەواوی هەوڵەکانی بێ ئاکام دەبێت، و بە دەستی بەتاڵ دەگەڕێتەوە لە دۆزینەوەی دەستنووسەکە و ئینجا ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە دەستپێدەکات.
دواتر هەریەکێک لەو شتانە کە شاهێدی لە دایک بوون و گەورە بوونی و خوێندنی یەکێکە لە ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا و مەلا مەحمودی بایەزیدی بوون دەکات ، کە چۆن لە دایک بوون و چۆن دەستیان کردووە بە خوێندن و چۆن عاشق بوون و چی کاریان کردووە، و هەروەها باس لە دیداری نێوان ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا و مەلا مەحمودی بایەزیدی دەکات، کە سەرەتا مەلا مەحمودی بایەزیدی کارکردن لەگەڵ کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا ڕەت دەکاتەوە، بە هۆکاری کەسی کە ئەویش کوژرانی براکەیەتی لە شەڕی کەریمیا (قرم) لەلایەن ڕووسەکانەوە، و بەڵام دواتر کە دەزانێت کۆنسوڵ ڕووس نییە بەڵکوو بە ڕەگەز پۆڵەندییە و ئیتر بەیەکەوە دەست بە کارکردن دەربارەی مێژوو و داب و نەریتی کوردان دەکەن، ناردیان بۆ پەرتووکخانەتی ئەکادیمیای ئیمپراتۆریی لە شاری پیترسبۆرگی پایتەختی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری.
بەڵام هەندێک مەلای کورد بە کارکردنی مەلا مەحمودی بایەزیدی کارکردن لەگەڵ کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا ناڕازی دەبن، کە یەکێکە لەوانە ناوی مەلا یوسف دەبێت، کە ئەو مەلایە یەکێکە لەوانەی لایەنگیری دەوڵەتی عوسمانی دەکات کە خاکی کوردستانی داگیر کرد، وا دەزانێت کە دەوڵەتە نوێنەری ڕاستەقینەی موسڵمانە بەڵام لە ڕاستیدا هیچ نوێنەری ڕاستەقینەی موسڵمان نەبووە، بەڵکو نوێنەری ڕاستەقینەی بەرژەوەندی و داگیرکاری تورکەکان بوو، و دواتر تەواوی هەوڵەکانی مەلا یوسف شکست دەهێنێت و ناچار شاری ئەرزە ڕۆمی باکووری کوردستان بە جێ دەهێڵێت و مەلا مەحمودی بایەزیدی لە دەست شەڕەکانی ڕزگاری دەبێت.
پاشان مەلا مەحمودی بایەزیدی چیرۆکەکانی ژیانی خۆی بۆ نەوەکەی دەکات، کە لە دیوانی میر بالوول میری میرنشینی موکسی کاری کردووە، و نێوەندگیری نێوان #میر بەدرخان#ی میری #میرنشینی بۆتان# و لەشکری تورکەکان کردووە، و لە هەوڵەکانی شکستی هێنا، و باس لە چۆنییەتی هەڵگەڕانەوەی میر #یەزدان شێر# دەکات لە میر بەدرخانی ئامۆزای کە میری میرنشینی بۆتان بووە، و هەروەها دەردەدڵی خۆی دەکات، کە چۆن میرانی کوردان، هیچ کاتێک بەیاخیان بە یەکگرتوویی و پەرتووک و مێژووی کوردان نەداوە، بەڵکوو تەنیا بایەخیان بە خۆ دەوڵەمەند کردن و سترانبێژی و ستەمکاری داوە، بەڵام بێگانە بایەخی بە ڕابردووی کوردان داوە و هەروەها دواتر دەستنووسی (تواریخ جدید) کوردستان تەواو دەکات، و لە بەرگی دەگرێت و دواتر پێشکەشی کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابای دەکات، و ئەوەیش وەریدەگرێت بۆ سەر زمانی فەڕەنسی، و چۆن دەینێرێت بۆ بەندەری تەرابزۆن بۆ بگاتە پەرتووکخانەی ئەکادیمیای ئیمپراتۆریی لە شاری پیترسبۆرگی پایتەختی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری، بۆ پاراستنیان.
مەلا مەحمودی بایەزیدی خۆزگە دەخوازێت، کە بەگەنجی کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابای بیناسیبا، بۆ ئەوەی زۆرترین کاریان لە مێژووی نەتەوەکەی خۆی بکردایە و لە فەوتاندن پاراستی بایە، مەلا مەحمودی بایەزیدی نەخۆش دەکەوێت و خواحافیزی لە کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا دەکات، کە کاری کۆنسوڵگەریەکەی تەواو دەبێت، و دەچێتە شاری سیمرنا (ئەزمیری ئێستە) کە دواڕۆژەکانی ژیانی لەو شارە دەکات، و دواتر مەلا مەحمودی بایەزیدی بەهۆی نەخۆشی هەڵاوسانی سییەکان کۆچی دوایی دەکات.
دواتر باس لە پاشماوەی ژیانی کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا دەکات لە شاری سیمرنا (ئەزمیری ئێستا) کە چۆن تەمەنی هەڵدەکشێت، و باس لە چیرۆکەکانی ژیانی خۆی دەکات، کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا بۆ منداڵ و نەوەکانی، کە چۆن ژیاوە و و هەروەها لە ناکۆکی نێوان خۆی و باوکی و براکەی دەکات، و هەروەها باس لە توڕەیی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەی واتا پۆڵەندییەکان لە بەرانبەری دەکات گوایە دەستی لەگەڵ ڕووسەکان تێکەڵ کردووە، کە وڵاتی پۆڵەندای داگیر کردووە، و بەڵام خیانەتی لەگەڵ نەتەوەی خۆی نەکرد بوو بەڵکوو عاشقی خۆرهەڵات دەبێت، و دەچێتە خۆرهەڵات زۆربەی ژیانی لە خۆرهەڵات دەباتە سەر، تا دواتر لە شاری سیمرنا (ئەزمیری ئێستا) لە وڵاتی تورکیای ئێستا، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
دواتر دێتە سەر سەرئەنجامی دەستنووسی پیترسبۆرگ لە ڕاستی دا ناوی دەستنووسی (تواریخ جدید) کوردستان دەبێت، و دوای ئەوەی کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا ڕادەستی دوو تەتەری دەکات، و لەگەڵ گالیسکەوانێک، بیگەیەننە بەندەری تەرابزۆن لەسەر دەریای ڕەش، بۆ بگاتە بەندەری ئۆدیسە لەو بەرەی دەریای ڕەش بگاتە شاری پیترسبۆرگی بۆ پەرتووکخانەی ئەکادیمیای ئیمپراتۆریی بپارێزێت، و بەڵام لە ڕێگەدا تووشی کۆمەڵێک ڕێگری کوردی دەبن و بە ئامانجی تاڵان کردنی پارەکانیان ڕووتیان دەکەنەوە و هیچیان دەست ناکەوێت، بە داخەوە بەهۆی نەزانینی گرنگی دەستنووسەکە و بۆ ئەوەی خۆیان گەرم بکەنەوە تەواوی دەستنووسی پیترسبۆرگ (دەستنووسی تواریخ جدید کوردستان) دەسوتێنن، بەوەش تەواوی هەوڵەکانی کۆنسوڵی ڕووسی ئەلکێساندەر ئۆگەست ژابا و مەلا مەحمودی بایەزیدی بەبا دەچێت.