حوشتر بڕەوێتەوە، لە حەفت چیایان ئاوا دەبێ.
بڕەوێتەوە: بسڵەمێتەوە یان بزەواقێ، حەفت: حەوت. حوشتر باربەرێکی بەئارامە، توانای ڕۆشتنی زۆرە، گەر ترسی هەبێت، زۆر لەوە زیاتر دەڕوات کە لەتوانایدایە، مەبەست لەوەیە کەسێک گەر بەهۆکارێک لە ژیاندا بترسێت، لەو جێگەیەی لێی دەژیی، لە ترسی مەرگ، هێندە دوور دەکەوێتەوە، کە کەس نەزانێت بۆ کوێ دەچێت.[1]