مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکیدا پیرۆزبایی ساڵی نوێی کۆچی لەسەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە...=KTML_End=
بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی (1446) وە ، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.
داواکاریین لەیەزدانی مەزن ساڵی نوێ هەروەک گۆڕانکاریی قۆناغی کۆچ کردن، ببێتە مایەی ڕەوینەوەی گشت نەهامەتیەکان و خێرو خۆشی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
هیواخوازین بەتەبایی ویەکڕیزیی نێوان هەموان گشت ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەکەمان بێتەدی. [1]
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=