بەڕێزان هاوسەر و خێزان و کەسوکاری هونەرمەندی بەتوانا کاکە بەرزان قادر، هەواڵی کۆچی دوایی #بەرزانی قالەی خەڵوز# لەناخی دڵەوە خەمباری کردم، کاکە بەرزان هونەرمەندێکی دیاری سەر شانۆ و شاشەکان بوو، بە تایبەت شاشە ڕەنگینەکانی #خاک تی ڤی# و #کوردسات#.
کاکە بەرزان لەهەڕەتی لاویدا چووە ڕیزی پێشمەرگەکانی یەکێتییەوە و هەرزوویش بووە خۆشەویستی هاوڕێ پێشمەرگەکانی و بووە کەسێکی متمانەپێکراوی مام و هێرۆ و هەمیشە بە قسە خۆشەکانی خەمی هەموانی دەڕەواندەوە.
شانۆگەرییەکان و بەرنامەکانی کەشکۆڵ و بەرنامەی بەرنامە و دەیان کاری دیکەی هونەریی بەرزان و هاوڕێکانی هەمیشە جێی سەرنجی جەماوەرە زۆرەکەیان بووە، بۆیە یادی کاکە بەرزان هەر بە بەرزیی لەناو بیر و هۆشی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە.
لەم کۆستە گەورەیەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی هاوسەر و کەسوکارەکەی و هەموو هونەرمەندانی کوردستان و هاوڵاتیان دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم گیانی کاکە بەرزان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوریی بەدڵی هەموانیش ببەخشێت. [1]
گەلاوێژ خانگەلاوێژ خان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=