خەسوو بەردی بن پەراسوو.
خەسوو: مەبەست لە دایکی بووک یان زاوایە. مرۆڤ ئەو کاتانەی پێویستی بە پشوو و خەوە، گەر بەردێک لەژێر پەراسوویدا بێت، تەواو ناڕەحەت دەبێت و بە ئاسانی خەوی لێناکەوێت، واتە: خەسووی خراپ ژیان لە بووک تێکدەدات، مەبەست لە کەسی ناپەسەند و خراپە، لە ژیاندا کەس نازاێت چۆن هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکات. چونکە مرۆڤ چۆن ڕەفتار بکات، هەر خراپ بەسەریدا دەشکێتەوە. [1]