لەنێو هۆڵی هۆتێل شیراتۆن لە شاری شارقەی وڵاتی ئیمارات، یەکێتی کاراتێی عەرەبی کۆبوونەوەی هونەری پاڵەوانێتی کاراتێی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە #08-02-2024# و بە ئامادەبوونی م.#شێرزاد محەمەد حەسەن# سەرۆک شاندی تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە و #ئەرسەلان موڕادی# و بەختیار ئەحمەد ڕاهێنەرانی تیمەکە بەڕێوەچوو تێیدا و دوای ڕاکێشانی تیروپشک و لەسەر ئاستی تاک کیژە یاریزان، (ئەوین ئامانج) لە تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یاریزانی بژاردەی وڵاتی سعودیە دەبێتەوە.
ئەمە و لە گرووپی یەکەم یاریزانەکەی پێشمەرگە لە بەرانبەر هەریەک لە یاریزانانی وڵاتانی (کوێت، سعودیە، سووریا، عەمان) یاری دەکات.
هەروەک لە کاتای تیمی کۆمەڵەکەی پێشمەرگە کە پێک هاتوون لە یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی (سعودیە، ئیمارات، کوێت و ئێراق) کیژە پێشمەرگەکان کە نوێنەرایەتی ئێراق دەکەن لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەیاندا لە بەرانبەر یاریزانانی ئیمارات کە بەهێزترین ڕکابەری ئەو پاڵەوانێتییەن یاری دەکەن.
جێگەی باسە تیمی کاراتێی کاتا و کۆمێتەی یانەی پێشمەرگە بۆ پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی کەمپێکی چڕی ئامادەکاری ئەنجام داو دەیانەوێت نازناو و دەست کەوتەکان بەدەست بهێنن، بە میدالیا و جامەکانەوە بگەڕێنەوە.[1]