دوایی بەشداریان لە پاڵەوانێتی کاراتی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبی و یاریکردنیان بۆ تیمی کاراتی کچانی یانەی پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە خەڵاتی هەردوو کیژە یاریزان (سایە ئەحمەد و هانا ئیبراهیم) دەکات.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #15-02-2024# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی م. #شێرزاد محەمەد حەسەن# سکرتێری یانە و #ئەرسەلان موڕادی# ڕاهێنەری گشتی تیمی کاراتی یانەی پێشمەرگە، حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانە میوانداری لە هەردوو کیژە یاریزانی تیمی کاراتی #یانەی وەرزشی چەمچەماڵ# سایە و هانای کرد کە لە پاڵەوانێتی عەرەبی دا پێکهاتەی تیمی کاراتی یانەی پێشمەرگەیان بەهێز کردبوو.
ئەمە و دوایی ستایش کردنی ئاستی هەردوو یاریزان جێگری سەرۆکی یانە خەڵاتی تایبەتیی یانەی پێشمەرگەی پێشکەش کردن و هەروەک هیوای خواست بۆ داهاتوو ئاستی بەرزتر لە پاڵەوانێتییەکان پێشکەش بکەن و هەوڵەکانیان بۆ برەودان بە تواناکانیان چڕ بکەنەوە.
دواتر ئەرسەلان موڕادی ڕاهێنەری گشتی تیمی کاراتی یانەی پێشمەرگە وێڕای سوپاسکردنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەکەیان کە پاڵپشت و خەم خۆری تیمی کاراتین، سوپاسی تایبەتیی یانەی #چەمچەماڵ# و کاپتن (ساڵح نەسرەدین)ی ڕاهێنەری تیمی کاراتی یانەی چەمچەماڵی کرد کە هاوکاربوون بۆ پێشکەش کردنی ئەو دوو کیژە یاریزانەی تیمەکەیان بە یانەی پێشمەرگە و پاڵپشتی ئەوانی بەرز نرخاند.
جێگەی باسە سایە ئەحمەد یاریزانی کۆمیتەیە و لە کێشی-50 کغم یاری دەکات و هەروەک هانا ئیبراهیم لە هەمان جۆری یاری دا و لە کێشی-55 کغم یاریزانە. [1]