پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,882
وێنە 105,768
پەرتووک PDF 19,703
فایلی پەیوەندیدار 98,641
ڤیدیۆ 1,420
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
حەویجە
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەویجە

حەویجە
حەویجە شارۆچکەیەکە و دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری #کەرکووک# بە دووری (57کم)، ژمارەی دانیشتووانی 130 ھەزار کەسە. ئەم شارۆچکەیە ناوەندی #شارۆچکەی حەویجە# و #شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە# یە. دەکەوێتە دەشتی حەویجەوە.

ناوی حەویجە لەو دەوەنە سەوزەوە وەرگیراوە کە لەمبەر و ئەوبەری زێ و ڕووبارەکاندا دەڕوێت گوڵێکی وەک تۆپی زەرد بەرھەم دێنێت. کوردەکانی دەڤەرەکە بە (عەوینجە)واتا (شویت) ناوی دەبەن، لە ئەنجامی بەکارھێنانی لەلایەن چەندان بنەماڵەی ھۆزی دزەییەوە و ئاڵوگۆڕی پیتی (ع) بە (ح)و بە پێچەوانەشەوە وشەی (عەویجە) دەبێتە (حەویجە)، ئیتر لەناو خەڵکی ناوچەکەدا بە عەرەب و کوردەوە بڵاو دەبێتەوە.

لە ناوەڕاستی ساڵی سییەکانی سەدەی ڕابردوو (بەکر سدقی)، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو کاتەی ئێراق بوو، داوای لە بنەماڵەکانی #شێخ مەحموودی حەفید# و سەید ئەحمەدی خانەقا و سەید محەمەدی جەباری و کاکەزیادی کۆیە و ئاغاکانی ھۆزی #شێخ بزێنی# و لە پاشان ئەفەندیییەکانی ھەولێر و چەندان ھۆزی تری کورد کرد، بچن دەشتی حەویجە و قەراج ئاوەدان بکەنەوە. نوێنەرانی ئەو ھۆز و بنەماڵانە کە چوون بۆ تەماشاکردنی ناوچەکە، بینییان ھیچ ئاوی لێ نییە، پاشگەز بوونەوە و وتیان: ئێمە لەسەر ئەم کانی و ئاوە سازگارەی خۆمان نابزوێین و ناچین، ئەو چۆڵەوانییەی حەویجە نەک مرۆڤ! بەڵکوو مارومۆریش لە تینوودا دەخنکێن. پاشان سەعید قەزاز وتی من ئاوتان بۆ دابین دەکەم، سەرۆک ھۆز و ئاغا و پیاوە ماقووڵە کوردەکانیش وتیان: کەی ئاوی بۆ دابین کرا ئێمە ئاوەدانی دەکەینەوە.
ئەوەبوو لە ساڵی 1936 یاسین ھاشمی، ئەو کات سەرۆک وەزیرانی ئێراق بوو، عەرەبێکی شۆڤێنی توندڕەو بوو، وتی من حەویجە ئاوەدان دەکەمەوە، کۆمەڵێ ئەندازیار و پسپۆڕی بواری ئاودێری لە ئێراق و وڵاتە عەرەبییەکانەوە بەسەرپەرشتی ئەندازیارێکی میسری بەناوی (عەبدولوەھاب) ھێنا، ھەموو گیراوەکانی گرتووخانەکانی ئێراقیشی کۆ کردەوە لەناو تەلبەندێکی گەورەدا لە دەشتی حەویجە بەرەڵای کردن و فەرمانی دا جۆگەلە کۆنەکانی پڕۆژە ئاودێرییەکەی عەباسییەکان پاک بکەنەوە کە درێژییەکەی 55 کیلۆمەترە. لە زێی بچووکەوە ئاوی ھێنا.

لە پاش تەواوبوونی پڕۆژەکە لە ساڵی 1939 یاسین ھاشمی نزیکەی 10 ھەزار عەرەبی لە ھۆزی (عوبێد) ئەو کات سەرۆک ھۆزەکەیان ناوی (عاسی ئەلعەلی) بوو، لە شاری بەعقووبە و دەوروبەریەوە بە 100 بار وشتر ھێنا بۆ ئەو شوێنەی کە دواتر ناوی لێ نرا حەویجە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە دوژمنایەتییان ھەیە لەگەڵ ھۆزی عەرەبی ئال عزە (عەزاوییەکان) و نزیکەی پێنج ھەزار عەرەبی کۆچەری لە ھۆزی (جبوور) ھێنا بۆ دەم زێیەکەی نزیک شارەدێی عەباسی.

لە ساڵی 1959 لە سەردەمی حوکمڕانی عەبدولکەریم قاسم سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێراق، لەلایەن کۆمپانیای بەڵێندەرە عەرەبەکان (مقاولین ئەلعەرەب) و کۆمپانیای (عوسمان ئەحمەد عوسمان)، جارێکی تر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری حەویجە درا و فراوانیان کرد، ئاویان لە زێی بچووکەوە لە شارۆکەی دووبزەوە بۆ پڕۆژەی ئاودێری حەویجەوە ڕاکێشا. ساڵی 1962 بەسەرکەوتوویی کۆتا بە پڕۆژەکە ھات.

لە سەرەتادا کە عەرەبەکان ھاتن بۆ حەویجە، ھیچیان لەبارەی کشتوکاڵەوە نەدەزانی تەنیا خوێیان دەفرۆشت و گەنمەشامی (زوڕات)یان بەرھەم دەھێنا، بۆیە تا ئەمڕۆش کەرکووکییەکان بە عەرەبی حەویجە دەڵێن: عارەبە زوڕات.

پڕۆژە کۆنەکەی حەویجە لە ساڵی 1939 تەواو بووە، ئاوی بۆ 150 ھەزار دۆنم زەوی دابین دەکرد، لە سەردەمی حکومڕانی ڕژێمی بەعس بەشێوەیەکی گشتی زیاتر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری کەرکووک درا و فراوان کرایەوە تا گەیشتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای دیالە، ئینجا درایە دەم پڕۆژەی ئاودێری حەویجە، ئێستە درێژییەکەی 125 کیلۆمەترە، ڕووبەری یەک ملیۆن مەترە و بەشی ئاودێری 500 ھەزار دۆنم زەوی دەکات.

جگە لە حەویجە کەناڵەکانی ئاودێری دەگاتە کۆتای سنوورەکانی (دووزخورماتوو، عەباسی، زاب، ڕیاز، تازەخورماتوو، داقووق و دووبز). ئەمەش بوو بەھۆی پێشکەوتنی ناوچەکە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵدارییەوە و بووەتە ھاندەر و فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ھاتنی عەرەبی زیاتر بۆ ناوچەکە.


=KTML_Bold=جەنگی ئێراق 2003-2011=KTML_End=
لە کاتی شەڕی ئێراقدا، ھێزەکانی ئەمریکا و ئێراق چەندین ھێرشی کوشندەیان لە ناوچەکەدا لەلایەن یاخیبووانی سوننەوە تووش بوو. شارۆچکەی حەویجە سەردەمانێک بە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی سەرتاسەری ئێراق دادەنرا و سەربازانی ئەمەریکا و فەیلەقی ڕۆژنامەوانی بیانی لە بەغدا ناوی حەویجەیان بە ئەنباری باکوور ناودەبرد، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو پارێزگا توندوتیژەی لە ڕۆژاوای ئێراق ھەڵکەوتبوو.

=KTML_Bold=دوای کشانەوەی ئەمریکا=KTML_End=
بەپێی سەرچاوە کراوەکان لە 23-03-2013، حەویجە بووە جێگەی سەرنجی ناڕەزایەتی توندوتیژانەی دژە حکومەت و تاکتیکی دەستێوەردانی حکومەتی کوشندە کە لانی کەم 27 خۆپیشاندەری سوننەی بە تەقە کوژراون، ئەمەش دابەشبوونی سیاسی و جەمسەرگیری تائیفی لەناو ئێراقدا توندتر کردووە.

دواتر ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان 53 کەس بووە، لە کاتێکدا توندوتیژییە پەیوەندیدارەکان تا 27-03-2015 کەسی کوشتووە. ئەم سەرکوتکردنە بووە ھۆی ئەوەی کەسایەتییە خێڵەکییە سوننەکان لە شارۆچکەکە و لە سەرانسەری باکووری ئێراقدا قسەکانیان لە دژی حکومەتەکەی مالیکی ڕەقتر بکەنەوە. شەڕی چەکداری لە سەرانسەری شارە زۆرینە سوننەییەکانی ئێراق لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکانی ئێراقدا سەریھەڵدا لەنێویاندا لە ڕەمادی، فەلووجە و مووسڵ. لە ئوردنەوە، کەسایەتی ئایینی کاریگەر (شێخ عەبدولمەلیک ئەلسەعدی) وتی، بەرگری لە خۆ بووەتە ئەرکێکی ڕەوا و یاسایی. ھەندێک لە ھۆزەکانی سوننە کۆبوونەوە، جیھادیان لە دژی #بەغدا# ڕاگەیاند.

لە #21-04-2015# دا لەلایەن ھێزە تایبەتەکانی کورد و ئەمریکاوە ھەڵیانکوتایە سەر بەندیخانەیەک کە داعش بەڕێوەی دەبرد، دوای ئەوەی نزیکەی 70 زیندانی ئازادکران، ئەمریکا ئەو شوێنەی بۆردومانکرد.

لە سەردەمی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، دانیشتووانی حەویجە تووشی کەمیی پێداویستییە گرنگەکان بوون، لەوانە خۆراک و ئاو و دەرمان. زۆرێک لە دانیشتووانی شارۆچکەکە ئاوارەبوون. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەزەندە دەکات کە لە مانگی ئابی 2016دا، 18 ھەزار کەس لە حەویجە ھەڵاتوون؛ دەڵێن ھەفتانە نزیکەی 400-450 خێزان لە حەویجەوە دەگەنە بازگەکانی پێشمەرگە. نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندە دەکات کە ھەفتانە نزیکەی 300 کەس دەگاتە کەمپی پەنابەرانی دیبەگە (یەکێکە لە کەمپە گەورەکانی ئێراق). ڕاپۆرتە پشتڕاستنەکراوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ھاووڵاتییە مەدەنیانە لەسێدارە دەدات کە لە ھەوڵی ھەڵھاتندا گیراون، ھەروەھا مین دەچێنێت بۆ ئەوەی دانیشتووان لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.

حەویجە ھاوشانی مووسڵ، شوێنێکە کە ئەندامانی داعش زۆرجار لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ تێیدا ئەنجام دەدەن. بۆ نموونە لە 6ی ئابی 2016دا دەگوترا لانی کەم 100 کەسیان لە سێدارە داوە.

حەویجەی داگیرکراو لەلایەن داعشەوە لە تەمموزی 2016 لە کاتی شەڕی مووسڵ دابڕاوە لە باقی خاکی داعش، کاتێک شەرقات لەلایەن سەربازانی ئێراقەوە گیرا. حەویجە دوایین ناوچەی داعش بوو لە ناوەڕاستی ئێراق.

لە #21-08-2017# ، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە دەسەڵاتی داعش، ھێرشێکی بۆ وەرگرتنەوەی شارەکە ڕاگەیاند. شارەکە تا 4ی تشرینی یەکەمی 2017 لە دەستی داعش ڕزگارکرا.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، (خەدیجە ئەحمەد مورشید) ناسراو بە ئوم ڕەیان، وەک موختاری گەڕەکی ئەلحورییە لە حەویجە ھەڵبژێردرا، بەمەش دەبێتە یەکەم ژن کە تۆمارکراوە کە پۆستی موختار لە پارێزگای کەرکووک بەدەستبھێنێت.[1]
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: دەشت
جۆری شوێن / شوێنەوار: شارۆچکە
زمان - شێوەزار: فرەزمان
ژمارەی دانیشتووان: 100 هەزار تا نیو ملیۆن
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
کاولکردن و ڕاگواستن : بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 09-07-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-07-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.132 KB 09-07-2024 کشمیر کەریمک.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سۆران عەبدی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
ژیاننامە
عەتا حسێنی
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت

ڕۆژەڤ
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
05-12-2009
هاوڕێ باخەوان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
20-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,882
وێنە 105,768
پەرتووک PDF 19,703
فایلی پەیوەندیدار 98,641
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سۆران عەبدی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
ژیاننامە
عەتا حسێنی
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
فۆڵدەرەکان
پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت) پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - چیرۆک بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بەڵگەنامەکان - دەیە - 20ەکان (20-29) بەڵگەنامەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.609 چرکە!