قووناوی هەیە
لە ئاودێری شینایی و کشتوکاڵدا ئاو بەناو جۆگەلە و گۆلاوەکاندا دەبرێت تاوەکوو ڕووەکە چێنراوەکان ئاوبخۆنەوە، بەر لە پڕ بوونی دێراوەکان میراو یان ئەو جوتیارەی ئاوێ دەدات لەو شەلەگەیەی کە ئاوەکەی پێدا دەڕوات، ئاوەکەی لێ لادەدات یان دەگرێتەوە، ئەو ئاوەی کە لە ناوجۆگەکەدایە لە سەرەوە تا کۆتایی گۆل و دێراوەکە دەڕوات و پڕی دەکات و لەسەر دێراوەکە دەڕژێت بەو ئاوەی دوای بڕینەکە دەوترێت: قووناو، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لە دوای کاری سەرەکی وردە کاری تری هەبێت دەوترێت: قووناوی هەیە.
[1]