خوا نایێ ببێتە، کوێخای تۆ.
کوێخا: دەمڕاست و کاربەدەستی دێ (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا ئاغا هەبووە، چەند گوندێکی بەدەستەوە بووە، لە هەر گوندێک کوێخایەکی وەک دەمڕاست و نوێنەری خۆی داناوە، بۆ ئەوەی کاروبارەکانی بۆ ڕاپەڕێنێت، مەبەست لەوەیە کەسێک کارێکی خراپی ئەنجام دابێت و لەسەر ڕووزەرد بووبێت، بیانووی نەشیاو بهێنێتەوە، بۆ ئەوەی ڕووی خۆی سپی بکاتەوە، واتە: خوا نابێت بەگەواهیدەر و کوێخای کەس.[1]