دەروێش چی دەفرۆشێت لە هەمبانەی خۆی.
دەروێش: مەبەست لە کەسێکی گەڕۆکی خواناسی سۆفییە، هەموو ژیانی بۆ خواپەرستی تەرخانکردووە، پەیوەست نییە بە هیچ نەریتی گەلێکەوە. هەمبانە: پێستی خۆشکراوی دەرهاتووی مەڕ و بزنە کە شتی وشەکی تێدەکرێت، هەموو دەروێشێک هەمبانەیەکی هەیە کە پێویستی تایبەتیی خۆی تێدایە، مەبەست لە کەسێکی بێ مایەیە کە هیچ قازانجێک لە ژیاندا ناکات. [1]