کەس دەستی نەناوەتە ژێر دەستمەوه
دەست تێوەردان لە کاروباری خەڵکیدا کارێکی ناپەسەندە و هەندێکجار دەچێتە خانەی بەزۆری زۆری و زۆرەملێ و کاری ناڕەوا، لە کوردەواریدا ئەگەر کیژێک لە خانەوادەیەک یان بنەماڵەیەک ئازادی پێ بدرێت لە هەڵسووڕاندنی کاروباردا، هەرچی بیەوێت ئەنجامی بدات بەشانازییەوە دەڵێت: کەس دەستی نەناوەتە ژێر دەستمەوه.[1]