زێروو چییە و چۆن زاوزێ دەکات، بۆچی بەکاردێت لە بواری پزیشکی دا؟
نووسین و ئامادەکردنی: #کرێکار قادر# ڕوستایی
لە کوردیدا پێی دەوترێت: (زەروو؛ زالو، زەلوو؛ زێروو؛ زاروو؛ زەرووک؛ زەرووی؛ زێلوو؛ کرمی ڕەشی خوێنمژ، مارمژ).
بە عەرەبی پێی دەڵێن: (دودة العلق الطبي).
بە ئینگلیزی پێی دەڵێن: (Leech therapy).
بە فارسی پێی دەڵێن: (زالوی پزیشکی).
بە یەکێک لە جۆرەکانی کرم هەژمار دەکرێت، کە پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ کرمی زەوی، نزیکەی زیاتر لە 650 جۆری هەیە، کە لە ڕووی قەبارە و شوێن و شێوازی خۆراکییانەوە جیاوازن، لە شوێنی جیاوازدا دەژین، وەک گۆم، کانیاو، زەلکاو، ڕووبارەکان و دەریاکان، و هەندێکی دیکەیان نووساون بە درەختەکانەوە لەنێو باغ و دارستانەکاندا، بەڵام بەهۆی پیسبوونی ئاو و بڵاوبوونەوەی گاز لە ئەنجامدا لەدەستدانی شوێنەکانیان، لە ئێستادا ژمارەیان کەمبووەتەوە بەتایبەتیی ئەو جۆرانەی کە لە بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێن، بۆ چارەسەری نەخۆشی.
=KTML_Bold=زاوزێ کردن، زۆربوونی زەروو:=KTML_End=
زەروو یەکێکە لەو گیانەوەرانەی کە هەردوو ئەندامی نێرینە و مێینەی هەیە واتە نێرەموکە و بۆ زۆربوون پێویستی بە هاوبەش نییە، بەڵکوو خۆی بە تەنیا هێلکە درووست دەکات، هەروەها ژمارەیەکی زۆر هێلکە بەرهەم دەهێنێت، دەکرێت لە نیو جەستەیدا هەڵیبگرێت، یاخود لە قۆزاخەیەکدا دایدەنێت، هەندێک لە جۆرەکان دەکرێت تەمەنیان بگاتە 10 ساڵ.
=KTML_Bold=شێوەی دەرەوەی جەستەی زەروو چۆنە؟=KTML_End=
جەستەی زەرووەکان لە 34 پارچە پێکهاتووە، ڕەنگی جیاوازی هەیە و دەکرێت قاوەیی یان ڕەش بێت، زۆرینەی جۆرەکانیان سێ شەویلگەیان هەیە کە هەموویان پڕن لە ددانی بچووک و تیژ و توانای بڕینی پێستی ئەستووریان هەیە، تەنانەت پێستی ئەسپی دەریاش. قەبارەکەی بە گوێرەی جۆرەکەی جیاوازە، بۆ نموونە: درێژی هەندێکیان دەگاتە نزیکەی 40سم بەڵام زۆرینەیان لەنێوان 6 بۆ 7 سانتیم دەبن.
=KTML_Bold=خۆراکی زەروو چییە؟=KTML_End=
ڕێکخستنی جەستەی زەروەکان نزیکەی لە 32 پارچە پێکهاتووە و کۆئەندامی هەرسیان زۆر لە مرۆڤەوە نزیکە. بە زۆری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مێشک، برین بەگشتی وە برینی شەکرەش بەتایبەتی، سەرئێشە، گیرانی دەمار، تێخزانی خوێن لەژێر پێست، سەوەفان، ڕۆماتیزم، کزیی چاو، هەوکردنی پدوی ددان، مایەسیریی، هەوکردنی ڕەحم، جوانکاری پێستی ڕوخسار.
زۆرینەی خۆراکیان بریتییە لە خواردن و مژینی خوێن، واتە خوێنمژن و توانای کونکردن و بڕینی پێستی زۆرینەی گیانەوەرەکانیان هەیە، وەک مەمکدار و باڵندەکان و خشۆکەکان و ماسییەکانە، هەندێکیشیان ماددە شیبووەوەکانی ڕووەکەکان دەکەن بە ژەمی خۆراکی، یاخود دەکرێت مێروو و کرمی دیکە بخۆن، ئارەزووی زەرووەکان بۆ خواردن زۆر بەرزە و دەتوانن بڕێکی زۆر لە خوێن بمژن کە پێنج هێندەی قەبارەی جەستەی خۆی بێت و لە کاتی هەستکردنی بە تێربوون لەسەر ڕووی پێستی خانەخوێنییەکە دووردەکەوێتەوە، هەروەها دەتوانن بۆ ماوەی ساڵێک بە بێ خۆراک بمێننەوە و بژین.
=KTML_Bold=زالوی پزیشکی چارەسەرێکی سرووشتی بێ زیانە:=KTML_End=
سەرەڕای ئەوەی زەرووەکان پێست دەبڕن و خوێنەکەی دەمژن بەڵام تەواوی ئەم پڕۆسەیە بێ زیانە، چونکە زەروو ماددەیەکی بێهۆشکەر دەردەدات کە لە پێکهاتەی ماددەی (هیرۆدین_Hirudin)دایە کاتێک دەیگەزێت و ماددەکە دەچێتە ناو برینەکە دەیڕژێنێت بەناویدا، دەبێتە هۆی سڕبوونی جێگەکە، بەهۆیەوە خوێنەکە دەردەکات بەبێ ئەوەی هیچ ئاستەنگێک، ئازارێکی زۆری هەبێت هەروەها زەرووەکان هەردوو ماددەی بێهۆشکەر و مەیاندن دەردەدەن کە لە بواری پزیشکیدا بەکاردێت بۆ بێهۆشکردن، بەکاردێت بۆ ڕشتن و لابردنی خوێن، ئەم ڕێگایە زۆر دێرینە کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 1000 ساڵ پێش زایین و وەک چارەسەری بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان بەکاریان هێناوە ئێستاش وەک چارەسەر بەکاردێت و بە ئامێرێکی سرووشتی و پزیشکی ناودەبرێت، هەروەها هەندێک لە خەڵکی وەک گیانەوەرێکی ماڵی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن و ڕێگەی پێ دەدەن کە خوێنیان بمژێت. [1]
کرێکار قادر ڕوستایى
نووسەر و شارەزا لە بواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری.
#13-07-2024#