خوشک لەچەکدارە
ئەو ئیدیۆمە زیاتر لە #کۆیە# دا ژنان بەکاری دەهێنن، خوشک کە بەپەیوەندی خوێنییەوە بە برا و خوشکی خۆیەوە بەستراوەتەوە، برا و خوشکی خۆی زۆر خۆش دەوێت، بۆیە بەهیچ کلۆجێ عەیب و عار و کەموکووڕیان بڵاو ناکاتەوە بەڵکوو وەکوو لەچک و سەرپۆش کەموکوورتییەکانیان دادەپۆشێت، خوشک زیاتر لەگەڵ خوشکی خۆی هاتوچۆ و سەردانگۆڕکێی هەیە، ئەو گەرموگوڕەییەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە عەیب داپۆشییەتی بۆیە دەڵێت: خوشک لەچەکدارە.[1]