نێرە دەروێشە
لە ڕێبازی سۆفیگەری قادریدا ئەو کەسەی جەزبی شێخی وەرگرتووە پێی دەوترێت: دەروێش تێکەڵی جیهانی پەنهان و واتایی دەبێت، هەندێکیان شێخ تفی لەزاری کردووە و مۆڵەتی مارگرتنییان پێ دەدات و پێیان دەوترێت دەروێشێکە ئیجازەی مارگرتنی هەیە و دەبنە مارگر و هەندێکیان دەف لێ دەدەن و حاڵ دەگرن و زەرگ و تیر و شیر و شیشۆق و ئاگر دەخۆن و...تاد، هەندێکیشیان دەروێشێکی ڕیشنی قەبە و ملهوڕ و ئەستوور و چوارشانەن هەر لەڕواڵەتدا ڕێباز و تەریقەتیان وەرگرتووە وەکوو سابرێن و تەگەی چەند خرت دەردەکەون بەو جۆرەیان وتراوە: نێرە دەورێشە، بۆ هەندێک لە خێزانەکان بووە بەنازناو وەکوو (مارگر لە
کۆیەکۆیە، نێرەدەروێش لە
قەراجقەراج و
کەندێناوەکەندێناوە، دێوانە لە
هەولێرهەولێرێ).
[1]