لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق و لەنێو بارەگەی یەکێتییەکەی، یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پێداچونەوە بوو بە پڕۆگرامی چالاکییەکانی یەکێتییەکە و هەروەک بەڕێوەچوونی دوا پاڵەوانێتیان بوو کە لە شاری #سلێمانی# و لەسەر یاریگەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی #زانکۆی سلێمانی# بەڕێوەیان برد، تێیدا و دوایی پێداچونەوە بە هەژماری خاڵبەندی تیمەکان، کچانی پێشمەرگە توانیان لە کۆی 205 خاڵ بۆ 221 خاڵ، خاڵەکانیان زیاد بکەن.
سەبارەت بەو پرسە پێشمەرگە سپۆرت پەیوەندی بە (سەباح حەسەن عەبدوڵڵا) ئەندامی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق کردوو ناوبراو پشت ڕاستی کردەوە کە یەکێتییەکەیان بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام داوە و پێداچونەوە بە ژمارەی یارییەکان و خاڵەکان کراوە و دوای وردبینی یانەی پێشمەرگە توانیان لە کۆی ئەنجام دانی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە 16 خاڵی دیکە بەدەست بهێنن.
ئەو ئەندامەی یەکێتییەکەی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق وتیشی، کچانی پێشمەرگەی سلێمانی لە 205 خاڵەوە ژمارەکەیان بۆ 221 خاڵ زیادکرا ئەوەش دوای پێداچونەوە بە ژمارەی یارییەکانی کە ئەنجامیان دابوو.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە ڕێکەوتی #08-03-2024# تا #10-03-2024# و لەسەر یاریگەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی ئێراق بۆ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان بەڕێوەچوو تێیدا و دوایی ڕکابەرییەکی بەهێز دواجار کچانی پێشمەرگە بە نازناوەکە شاد بوون و جامی یەکەمیان گەڕاندەوە یانەکەیان. [1]