کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
فەرهەنگی کوردیپێدیا new
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  594,553
وێنە
  125,660
پەرتووک PDF
  22,262
فایلی پەیوەندیدار
  130,916
ڤیدیۆ
  2,201
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
320,177
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
97,032
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,947
عربي - Arabic 
45,432
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
27,935
فارسی - Farsi 
16,786
English - English 
8,578
Türkçe - Turkish 
3,872
Deutsch - German 
2,045
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,151
Français - French 
364
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
96
Svenska - Swedish 
84
Italiano - Italian 
66
Español - Spanish 
63
Polski - Polish 
62
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
Norsk - Norwegian 
25
日本人 - Japanese 
24
中国的 - Chinese 
22
עברית - Hebrew 
22
Ελληνική - Greek 
20
Português - Portuguese 
16
Fins - Finnish 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
9
українська - Ukrainian 
6
Čeština - Czech 
6
ქართველი - Georgian 
6
Srpski - Serbian 
6
Hrvatski - Croatian 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,645
شوێنەکان 
17,042
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,315
وێنە و پێناس 
9,517
کارە هونەرییەکان 
2,465
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,283
نەخشەکان 
297
ناوی کوردی 
2,821
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,195
شوێنەوار و کۆنینە 
791
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,142
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,738
کورتەباس 
22,651
شەهیدان 
12,270
کۆمەڵکوژی 
11,516
بەڵگەنامەکان 
8,805
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,072
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,648
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,131
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
938
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
2,254
PDF 
35,003
MP4 
4,264
IMG 
239,149
∑   تێکڕا 
280,670
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەی دەلاقەی مناڵیم
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەی دەلاقەی مناڵیم
ئەی دەلاقەی مناڵیم
ئەی دەلاقەی مناڵیم
ئەی لادێی بە جێماوم
کەی قاقای جحێڵەکانت
بۆنی سێوەڕەی نێو مێرگ و ژوانی ئێوارانت
کایەو بەدفەڕێکانی نێو کۆڵانەکانتم بۆ دێنێوە...
ئەی پەنجەرەی ژوری هەرزەکاریم
لە گزینگی بەرەبەیانی لوتکەی فەڕەنگدا
هات و هاواری گاوان و جوتیار
بە گوێی خەواڵوم دا بچرپێنە
کاتی ڕۆژئاوا وێنای چیاکانم بۆ بێنە...
ئەی گردی پیرۆزی مناڵیم
بمبەرەوە بۆ لای خۆت
لەسەر تاتە بەردینەکانت بمخەوێنەوە
من هیلاکم لەم جیهانە پڕ فێڵ و سەودایە....
ئەی دەلاقەی مناڵیم لە کوێی؟
چاوی پڕ لە خەوی کیژو کوڕان
لە باوەشی چیغی مەڕداران
دەنگی مەشکەی ماندوو و
بۆنی تەنوری بەربەیانی دایکم،
کاتێ دوکەڵی بە میچی ئاسمانەوە هەڵدەکشێ
من لە نیگاهی تۆوەم دەوێ!
ئەی گوندی بە تەمەنی پڕ مەینەتی من
تاکەی تاوانی مێژووی برینداری تۆ بدەم
خەمی جێ پێی بەجێماوی یارانی وڵاتت بدەم؟
ئەی لادێی مناڵیم
کەی شەوو ڕۆژی وەرزەکانت دەبینمەوە
سێبەری ڕەزو باخی سێوەکانت
کەی باوەشێک له کەروێشکەی گەنمەکانتم پێ دەدەی؟
حەز دەکەم ئێواران لەسەر ڕێگا
چاوەڕێی گەڕانەوەی کیژۆڵانت بکەم
لەسەر کانی مزگەوت
بۆڵەبۆڵی سۆفی و دەروێشانت سەیر کەم!
دەمبینی کە ماندووم
هێندەی مەیتەرەوانێک
لە شاخی ڕوت و ڕەجاڵت دەچم
وەکوو کوندەبوو، حەزم لێیه هەر لە دامێنی گردەکانت بنیشم...
لە نیهایەتی تاریکی شەوی سەرماوەز
لە گوڵان و گەلاوێژ و گەڵاڕێزانت دا
من هەر بن دارو بەرد و کەلێن و قوژبنی تۆم بەلاوە خۆشە
لەکاتی تەنیایی و دڵشکاوی دا
سەر گۆڕستانەکەت سوکناییە بۆ من.
ئەی وەتەنی جوانی مناڵیم
کەی کێلی ئازیزانمان دەبینین
کەی گۆڕی بێ ناوو نیشانی هاوڕێکانمان دەدۆزینەوە
کەی لە ماڵی باوانمان وەژور دەکەوین؟
ئەی لادێی شیرینم
تامەزرۆی بۆنی چارەگەشانی دایە گەورەمم
کاتێ سەرم دەدۆزێتەوە...
دەنگ و ڕەنگی کۆڵانە جێماوەکانم لە تۆ دەوێ
تاکەی ڕەنجی ئەم خاک و نیشتمانە پیره
لەم غوربەتە لە کۆڵ بنێم...
ئەمن کەی عەتری میخەکی بەر هەیوان و
شەمامەی ئاوێزانی بەر دەرگاو
بەرمور و سەنگی چاوەزاری بەر ئاوێنەی
سەر دیواری مۆرت ببینم ئەی دایکۆڵە گیان
کەی دەستی ماندووی باوکی پیرم بگوشم
ماچی بەری دەست و پێتان بکەم
کڕنۆش بەرم بۆتان...
ئەی گوندی شیرینم
باخی ئەرغەوانی نێو خەونەکانم
کەی قاڕەقاڕی مێگەلە مەڕو
توڕەیی مامی شوانم ببینم
کەی سروەی شەماڵی کێوەکانت
بۆنی خاکی باراناویت هەڵمژمەوە.
ئەی پەنجەرەی ژوری هەرزەکاریم
بمبەرەوە بۆ باوەشت
حەزم لە خەوێکی ئەبەدییە
ئەی خۆرهەڵاتی مناڵیم
کەی پرێسکەم وەپێچم
من کە هەڵۆی سەر شاخ و بەردەکانی تۆ بووم
کوا تابی ئەم گەرمێنە دێنم
کوا تابی ئەم گەرمێنە دێنم....

#خەلیل جەنگی# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم هۆنراوەیە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 683 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-07-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی هەڵبەست: نیشتمانی
جۆری هەڵبەست: نوێ
کێشی هەڵبەست: سەربەست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناریز.س.)ەوە لە: 15-07-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 15-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکرش.ب.)ەوە لە: 15-07-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 683 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.188 KB 15-07-2024 زریان سەرچناریز.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
زۆرتر

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.156 چرکە!