پاش بەدەست هێنانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتی موایتایی یانەکانی ئێراق کە لە شاری بەسرەی خواروی ئێراق بەڕێوەچوو کاردانەوەکان بۆ ئەو ئەنجامە لە گۆڕەپانی وەرزشی ئێراق دەنگدانەوەی زۆری بەخۆیەوە بینی و ڕاگەیاندنە بینرا و خوێنراوەکان کردیانە سەردێڕ و ناونیشانی هەواڵەکانیان.
ئەمە و بە مەبەستی پیرۆزبایی لە یانەکەیان بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئەنجامە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #18-03-2024# و لەنێو بارەگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی م. #شێرزاد محەمەد حەسەن#ی سکرتێر و #وسام محەمەد بازگ# و (نەشمیل محەمەد) ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی لە، #سیروان مینە#، ئەندامی یەکێتی موایتایی ئێراق و (بەرهەم محەمەد) ڕاهێنەری تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە و #بەهمەن محەمەد#ی یاریزانی پاڵەوانی ئێراق کرد کە پێشمەرگە ئاسا میدالیای ئاڵتون و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بۆ یانەکەی و شاری #سلێمانی# گەڕاندەوە.
لەو میواندارییەدا سەرەتا بەڕێز سیروان مینە وێڕایی پیرۆزبایی خۆی لە یانەی پێشمەرگە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ئەنجامە ستایشی یانەکەی کرد کە گرنگی بە یارییە جۆراوجۆرەکان دەدات و لەنێویاندا یاری موایتایی کە یارییەکی جەنگیی و بەهێزە و هەوادارێکی بەرچاوی لە سەرانسەری وڵاتدا هەیە.
هەروەک داوای لە یانەی پێشمەرگە کرد کە بە گرنگی زیاترەوە لە یارییەکە بڕوانن و پاڵپشتی تەواویان بکەن ئەوەش لە دوایی ئەوەی یاریزانانی پێشمەرگە ئەنجامی کاریگەریان لە پاڵەوانێتییەکەی ئێراق بەدەست هێنا.
پاشان حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سوپاسی ئەندامەکەی یەکێتی ناوەندی موایتایی ئێراقی کرد کە خەمخۆرانە هەوڵ دەدات یارییەکە لە شاری سلێمانی گەشە بکات و بەرەو پێش بچێت، یانەی پێشمەرگە دوپاتی کردەوە کە پاڵپشتی لە تەواوی وەرزشکاران دەکەن و لەنێویاندا یاری موایتای یان لە بیر نەکردووە کە یارییەکی بەهێزە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، تیمی موایتایی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە دوا پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق و لەسەر ئاستی تیم و تاک توانیان چەندان ئەنجام بەدەست بهێن و لە بەرچاوترینیان نازناوی ئاستی پێشکەوتوان بوو لەسەر ئاستی تاک کە تێیدا و بەهمەن محەمەد دوایی ئەنجام دانی پێنج یاری پڕ سەرکێشی توانی بێ شکست و بە ئەنجامەکانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنێت.[1]