بڕیارە لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی
22-03-202422-03-2024 و
23-03-202423-03-2024 جەولەی دووەم لە قۆناغی دووەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوە بچێت و لە یەکەم ڕۆژی یارییەکانی ئەو جەولەیەشدا ڕکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەم ئەنجام دەدرێن.
لە بەهێزترین یاری ئەو جەولەیەدا کوڕانی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەیان میوانداری لە یانەی شەرگات دەکەن.
پێشمەرگە بۆ ئەو یارییەی ئامادەکاری کردووە و دەیەوێت بە هەمان نەفەسی یاری پێشوی ڕووبەڕووی یانە میوانەکەی بێتەوە و بێ سێ خاڵەکە لە یاریگەدا دەرنەچێت.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە یەکەم یاری قۆناغی دووەمی دا پێشمەرگەکان لە دەرەوەی یاریگەکەیان لە دوای ڕکابەرییەکی بەهێز توانیان سێ خاڵی گرنگ لە یانەی میسان وەربگرن و لەو یارییەدا بە 2 گۆڵی خاوێن سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
بۆ بینینی خشتەی یارییەکان بڕوانە فایلی پەیوەندیدار.
[1]