دنیا پڕە لە کورە، تەنیا کورێکم بە درە.
کورە: کوێر، در: دڵ (فەرهەنگی خاڵ)، دەکرێت هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا گەر کوێریش بێت، لەناو هەزاران کەسدا، کەسێکی خۆشبووێت و ژیانی لەگەڵ دامەزرێنێت. مەبەست لەوەیە دنیا پڕە لە ئافرەت، گەر پیاو بیەوێت خێزان درووست بکات، دەشێت لەگەڵ یەکێک لەو هەموو ئافرەتە بسازێت و ماڵ پێکەوە بنێت. [1]