$ناونیشانی بابەت: لەبەرەمن هەموو خەرکیان لە تەیارەی هینا خوارێ!$
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
کابرای ئەمن لە مەتاڕی بەغدایێ، بە هەنجەتی نابی و مەمنووعە، نیوەی کاسێتەکانی منی لە جانتای دەرهینا و لۆخۆی برد! ئەو پێیوابوو ئەو کاسیتانەی کە ئەمن ناوی گۆرانیبێژی عەرەبیم لەسەر نووسیبون، عەرەبینە! لە درێ خۆم گۆت، کابرای ئەمن نەچی عەقری بگری و گێ بداتە کاسێتەکان و گێی لە شتی مەمنووع بی و کەشف بم و برێن لۆ وەت کردیە و تووشی موشکیلەکم بکا!
کابرای ئەمن، شتەکانی لەناو جانتایەکان داناوە و قەپاتی کردن و لەبەر کاسێتەکانی وەدەستی کەتن و لۆ خۆی بردن، زوو بەڕێی کردم. ئەوجا چووم جانتایەکانم شەحن کردن و بیتاقەی مەقعەدیشم وەرگرت. لە تەفتیشەکی قورتار نابووی، ئێکەکیدکەهات. پێشەوەی بچمە ژۆرێ، تەفتیشەکیدکە هات و دیتم مەجمووعەکی خەرک وێکڕان بوون، لە پێشە منن و ئەوەش ئاخیر تەفتیش بوو، ئەمنەکم لێ پەیابوو کە لێناگەڕا عوودەکەی لەگەرە خۆ ببەم، عەلا ئەساس، مەمنووعە؟ ئەمنیش لێیەپاڕامۆ کە مەجالم بدا و، مساعەدەم بکا عوودەکەی ببەم.
ئێکەک لەو مەجمووعەی \دوایێ زانیم ئەو مەجمووعە فڕقەی ئینشادی ئیزاعەی بەغدایێیە و ئەو کوڕەش عزووی ئەو فڕقەی بوو\ ئەمنیەناسی و لەگەرە من لە مەعهەدی بوو، بە سودفە ئەو ئاخیر کەس بوو، گێی لە مشتومڕی من و ئەمنەکەی بوو، بە کابرای ئەمنی مەتاڕی گۆت: بێ زەحمەت تاخیری مەکە، ئەوەش لەگەر فڕقێ مەیە وەڵا کابرای ئەمن بێ سین و جیم، یەکسەر عوودەکەی لەناو جانتای داناوە و گۆتی: لۆ لە بیدایەتی نەتگۆت ئەتووش لەگەر فیڕقەی مۆسیقای؟ ئەمنیش قەردارم کردۆ و زۆر بە موسەیتڕی گۆتم: ئەمن تەسەوڕمەکرد کە ئەتووەزانی!
باش بوو لەویش قورتار بووم، ئەوجا بڕەک درم خۆش بوو پشیم هاتۆ بەر! بە عەجەلە ڕۆیشتم، گۆتم بەشکەم بگەمە کابرای و پێی برێم مەمنوون! کە دیتم ئەو هەر لەنێزیک وێ لەگەر ئێکەدیکە ڕاوەستایە و ئینتیزاری منیەکرد. تۆقەکی گەرمم لەگەری کرد و گۆتم: ئەمن لە چاکەی تو دەرناچم! گەلەک مەمنوون، ئەتوو نەبای لێناگەڕان عوودەکەی لەگەرەخۆ ببەم
گۆتی: سەرچاو، هیچم نەکردیە لۆت
دوایێ دەستمان بە قسان کرد و ئەمن سوئالم لێ کرد و گۆتم: ئەوە فڕقەی ئینشادی ئیزاعەی بەغدایێ نیە؟
گۆتی: با
گۆتم: ”ئەدی ئەنگۆ ئەچنە کێندەر؟
گۆتی: ”ئەمەچینە ئەسینای عاسیمەی یۆنان، لۆ تەسجیلکردنێ سەلامی جمهووریی تازەی عیڕاقێ.“
کوڕەکی لە خۆی گەورەتری لەگەر بوو، ڕووم لەوی کرد و گۆتم: خراپ نیە، لەو وەزعە خراپ و ناخۆشەی عیڕاق، چەند ڕۆژەکی دوور کەونەوە و ئیسڕاحەت بکەن
کوڕەکە گۆتی: ”ئەو کوڕە عزووی فڕقەی نیە! ئەوە برامە، نەخۆشە و لۆ عیلاجی لە ڕێی ڤیەننایەچیتە چیکۆسلوڤاکیای
ئەمنیش پێم سودفەکی عەنتیکە بوو، یەکسەر گۆتم: ئەمنیشەچمە ڤیەننای
کوڕەش گۆتی: وەڵا سودفەکی عەنتیکەیە، برایێ من لە عەرەبی زیاتر، هیچ زمانەکی دکە نزانی، لۆیێ ئەگەر نابیتە بارگرانی، هەندەک مساعەدەی بکەی لە ئوتێل گرتن و نانخواردنێ، ئێک دوو ڕۆژان، هەتا سەفەرێکا
لە دری خۆم گۆت، ئەو چاکەی لەگەرە من کرد و ئەمنیش دەبی جوابی ئەو چاکەی بدەمۆ و پێم گۆت: هیچ خەمت نەبی کەئەنەهوو لەگەرەتوە، هەتا سەفەرێکا لەگەریەبم
کابرا و برای خەنی بوون! زۆر مەمنوونم بوون و کابرا خواحافیزیی لێ کردم و گۆتی: براشم ئەمانەتی توو بی ئەمەی بەجێ هێشت و ئەمن و ئەویش چووینە جێی ئینتیزارکردنێ، هەتا سواری تەیارە بین!
ئەمن سێیەم جارم بوو، بە تەیارەی سەفەر بکەم و بڕەک شارەزا بووم، بەران دوایێ وەختی لەوێ سعاتەکی ئینتیزارن کرد و قسەم لەگەری کرد، لۆم دەرکەت کە کابرا نەک هەر لە عەرەبی زیاتر هیچ زمانەکی نزانی، بەرک و ئێکەم سەفەریشی بوو، گەرەک فەقیر و غەشیم بوو لە هیچی نازانی! پاش تەقریبەن سعاتەکی، سواری تەیارەیان کردین، تەیارەکە زۆر خەرکی تێدا نەبوو نیوەی زیاتری بەتار بوو! هەر گۆتم هەنکە حەرەکەیەکا و ئەڕۆین، بەران هەر لە جێی خۆی حەرەکەی نەکرد.
لە لایەکی، هێشتا ئەو ئەمنەی کاسێتەکانی منی لۆ خۆ برد، لە فکر نەچووبوو، هەر لەوەیەترسام گێ بداتە کاسێتەکان و موشکیلەکم لۆ دروست کا و لێنەگەڕێن سەفەر بکەم، لە لایەکی دیکەش، قسەی ئەو ژنەی توزخورماتووم وەبیرەهاتۆ، کە دەستی لۆ خیندمۆ و گۆتی: سەفەرەکی دوورت لە پێشە و زۆریشەترسێی کە ئەو سەفەرە ڕێکنەکەوی و نەبی، بەران بێخەم بە، ئەتوو بێ موشکیلە سەفەرێکەی
حسمەکرد شتەک هەیە لە گۆڕێ! موزیفە و چەند کەسەکیدکە، هەر مشاوەرەیانەکرد و دێن و دەڕۆن و سوارەبن و دەچنە خوارێ! گۆتم: بەخوای موشکیلەک هەیە بەس دیار نەبوو چیە. کەتبوومە ناو دالغە و خەیاڕ و فکرکردنەوەی، سەروەختەکی ئێکەک - لەکنەمن هەموو دەتگۆت ئەمنن - هاتە ناو تەیارەیی و بەبێ حەفت و هەشت، بە خەرکی گۆت وەرنە خوارێ! کەسیش نەبوو برێ: لۆ؟
ئەمن لە جێ خۆ ڕاست قەدەمم شکان! شەهادەکی بە حەقم هینا و گۆتم تەواو.. ئەوەش نیهایەتمە! گۆتم کابرای ئەمن گێی لە کاسێتەکانی من گرتیە و ئۆندە مقام و گۆرانیی تێدایە ناوی #کوردستان# دێ و لەسەر کاسێتەکانیش ناوی عەرەبی نووسرایە و کابرا ڕاست چووە شکایەتی لێ کردیمە و لەبەرەمنیش، دەبی ئەو هەموو خەرکە لە تەیارەی بێنە خواری.
پێم عاردی ناگرت و وەخت بوو درم ڕاوەستی، لەگەر ئەو خەرکەی هاتینە خوارێ، کابرای عەرەبیش کە ناوی جاسم بوو، هەر لە منیەپرسی: ”دەبی لۆ بنهینە خوارێ!“ ئەمنیش ئاگام لە خۆ نەبوو، لە کۆرە خۆم کردۆ و لۆ فشەی گۆتم: لەوانەیە تایەی پەنچەر بی! کابراش بڕوای کرد. ئەمە چووینۆ هەمان جێی لێ دانیشتبوین و لەوێ ئینتیزارمەکرد کە ئەو ئەمنەی مەتاڕی بێی و بە کەلەپچەی بمبەنە ئەمنی عامەی بەغدایێ! (جاسم)یش \لە تەنیشتم دانیشتبوو ئاگای لە وەزع و حاری من نەبوو، کە درم لەسەر 120 لێیەدا!\ لە من ناگەڕا، سوئال لە دوو سوئالی! لە دری خۆم گۆت: خۆم تووشی چ کرد!...
هێشتا زۆری مایە... [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!