ناو: محەمەد
نازناو: محەمەدی حاجی سەعید
ناوی باوک: سەعید عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: #16-03-1988#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #چوارتا#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #هاوار#ی شاری #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
ساڵی 1963 لە هاوینەهەواری #سەرسیر#ی شارۆچکەی چوارتا لەدایکبووە، تا پۆلی پێنجەمی دواناوەندی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە، ساڵی 1988 پەیوەندی دەکات بە ڕێکخستنەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە، ساڵی 1981 لە کاتی ئەنجامدانی کاری ڕێکخستن دا، ئاشکرا دەبن و چەند هاوڕێیەکی دەگیرێت، بەڵام شەهید محەمەد دەربازی دەبێت و خۆی دەگەیەنێتە سەرکردایەتی و دەبێت بە پێشمەرگە، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ کەرتی (3)ی #تیپی 33ی سلێمانی# .
ساڵی 1982 دەچێتە مەفرەزەی مەکتەبی عەسکەری، ساڵی 1983 دەگوازرێتەوە بۆ #تیپی 57ی سەرگرمە# ، ساڵی 1985 دەگوازرێتەوە بۆ کەرتی ڕێکخستنی چوارتا، ساڵی1986 دەبێتە یاریدەدەری فەرماندەی کەرتی 1ی #تیپی 37ی شارباژێڕ#. ساڵی 1987 دەبێتە فەرماندەی کەرتی 1ی تیپی 37ی شارباژێڕ، ساڵی 1988 دەبێتە فەرماندەی تیپی 37ی شارباژێڕ، لە ڕێکەوتی 16-03-1988 لە گوندی هاواری شاری هەڵەبجە شەهید بووە. لە ژیانی پێشمەرگایەتی دا، (8) جار بریندار کراوە. [1]