یارییەکانی جەولەی شەشەمی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوون و لە کۆمەڵەی سێیەمی یانەکانی بەشداری و لە دێربی شاری #سلێمانی#، لاوانی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەکەی و لەسەر یاریگەی زانکۆ بوونە میوانی لاوانی #یانەی وەرزشی نەورۆز#ی هاوشاریان.
یارییەکە لە کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #29-03-2024# بەڕێوەچوو، تێیدا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرزی ناوازە دواجار لاوە پێشمەرگەکان توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی یەکلایەنە بردنەوە بەدەست بهێنن.
گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی هەردوو یاریزان (#بڕیار عەدنان# و سامی سەعید)ەوە تۆمار کران و بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکان توانییان کۆی خاڵەکانیان بۆ 10 خاڵ بەرز بکەنەوە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان جێگیر بوون.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، تیمی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە کۆی 4 یاری بە 3 سەرکەوتن و یەک یەکسان بوون لە پێشەنگی یانەکانە و یارییەکی دواخراویشیان هەیە کە بڕیارە ئەو یاریە لە کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە #01-04-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەیان لە بەرانبەر لاوانی #یانەی وەرزشی هەولێر# ئەنجامی بدەن.
ئەمە و دواخستنی یارییەکانی جەولەی پێنجەم بەهۆی کاریگەرییەکانی کەشوهەواوە بوو کە لەلایەن لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئێراق بڕیاری لێدرابوو.
=KTML_Bold=بۆ بینینی خشتەی یارییەکانی جەولەی پێنجەمی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=.[1]