دێزەی سەرنشێوە، سەبر سەبرۆکەم لەگەر باخوێیە.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا چەشتی تێدا لێدەنرێت، باخوێ: هاوڕێ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، سەرنشێو: سەرەوخوار، واتە: لە ماڵدا کاتێک دیزە سەرەوخوار دانرا، مانای ئەوەیە خواردن و چێشت ئەو ژەمە نییە، کەسەکە دەبێت بەتەمای هاوڕێیەک یان کەسێک بێت، شتێکی بۆ بنێرێت. [1]