ژن بی و تەهرەی نەزانی.
تەهرە: دەسماڵ یان چەفتەی سەرداپۆشین (فەرهەنگی کانی)، پارچەیەک پەڕۆی تەنکە، لێوارەکانی گوڵۆنکەی ڕەنگاوڕەنگی پێوەدەکرێت، وەک نەریت ژنان دەیدەن بە کۆڵ یان بە سەریاندا، لە کوردەواردا هەموو ژنێک دەبێت چەفتە بزانێت، نەزانینیی کارێک باش نەبووە، بۆ کەسێک بەکار دێت کە ژیانی نەنگی بێت، کارەسەرەکاییەکانی خۆی نەزانێت. [1]