ناونیشانی بابەت: نیشانەکانی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی شیر (Prolactin) چین؟
ناوی ئامادەکار: د. #کەژان کاوە تەها#
-کەمبوونەوە و دواکەوتن یان نەمانی سووڕی مانگانە.
-هاتنەدەرەوەی شیر لە مەمک.
-نەزۆکی.
-کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.
-هەندێک جار سەرئێشە و لێڵبوونی بینین.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی چین؟=KTML_End=
هۆکارە فسیۆلۆجییەکان (واتە لەم حاڵەتانە بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەکە ئاساییە):
-لە ماوەی دووگیانی و لە کاتی شیرپێدان.
-فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ.
-مەساجکردنی سنگ و گۆی مەمک.
-لە منداڵی تازە لەدایکبوو.
=KTML_Bold=لەم حاڵەتانەی خوارەوە بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەکە ئاسایی نییە و پێویستی بە چارەسەرە:=KTML_End=
-بوونی گرێی مێشک ( pitutary adenoma)
-حاڵەتی فرەکیسی هێلکەدان.
-نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە یان جگەر.
-غوددەی تەمەڵ.
-دەکرێت کاریگەریی وەرگرتنی دەرمان بێت وەکوو: هەندێک جۆری دەرمانی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان یان دەرمانی دژە ڕشانەوە و دڵ تێکەڵهاتن …هتد
-هۆکاری بۆماوەیی.
-هەندێکجار هۆکارەکەی نەزانراوە. [1]