ناونیشانی بابەت: هەر گەیشتمە ڤیەننای، دختۆرەک دوو ددانی لەسەر ئێک کێشان!
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
هەر گەیشتمە ئوتێلەکەی - هەر لەبۆ شەوەکی غورفەیان داینێ جانتا و عوودەکەم لە غورفەی دانا و بە تەکسیەکی چوومە عەیادەی دختۆرەکی نەمساوی ددانان و سایقەکە ئەمنی بزەبت لە پێش عەیادەی دختۆرەکەی دانا، جەڕەسی دەرکەم لێ دا و، دەرکەیان لێ کردمۆ و چوومە ژۆرێ، دیار بوو سکرتێری عەیادەکەی، زانی کە لە تەڕەفی ئوتێلەکەی هاتیمە و، تەلەبی بیتاقەی سحیی لێ کردم، ئەمنیش جەواز سەفەرەکەم دایێ و ناوی نووسیم و گۆتی هەتا سڕەت دێ و بانگەکرێی، لەو ژۆرەی ئیتیزار کە.
ئەمنیش دانیشتم و حسم کرد، ژانەکم نما! بەران ئەمن سوندم خواردبوو کە دەبایە ئەو ددانانە بکێشم، کە ئەو سەفەرە خۆشەیان، لێ کردمە قوزەرقورت. دوو سێ کەسم لە پێش بوون، ئەوانیان بەڕێ کردن و سڕەم هات، ناویان خیندمۆ و چوومە ژۆرێ، دختۆرەکی هەتا برێی ڕووخۆش و جدی دیار بوو، هێشتا عومری نەببووە 40 سار، تۆقەکی گەرمی لەگەر کردم و گۆتی فەرموو، لەسەر کورسی عیلاجی دانیشتم و پێش عیلاجکردنێ، گۆتم: ئێکەم، زۆر مەمنوونم کە عیلاجمەکەن، دووەم، هەموو مەسەلەکم بە سەریعی پێ گۆت، کە چەند سعاتە لەناو تەیارەی لەبەر ئێش و ئازاری ددانم، ئاگام لە خۆ نەبوو! گۆتی: ئەوەی پێنەکرێ ئەکەین
ئەوجا تەماشای دەم و (لغاوی) کردم، سەری خۆی بادا و گۆتی: ”هەرکوو تەماشای دەموچاوتەکەم، ڕەنگ و هەیکەلت پێناچی لە ئەفریقیای هاتبی! بەران کە تەماشای ددانەکانتەکەم، لە هی کەسەکی خراپترە کە لە ئەفریقیای هاتبی! دەبی ئەنگۆ لەو دەولەتەی لێی هاتی، دختۆری ددانتان نەبی؟ قەت ڕۆژەک بە نەینۆکێ تەماشای ددانەکانی خۆت نەکرد، ببینی کە هەندەک هەر ڕزینە، زۆربەشیان کلۆرن و دەبی پڕ بکرێنۆ، بەرغیان گرتیە و پیسن، ئەتوو قەت لە ژیانت ددانەکانی خۆت خاوین کردینۆ؟ گەنجەکی ئەوها کەشخەو سپۆرت، بە ددنانەکی خراپی عەسری پێش سەت ساری!
زۆر بە سەرەخۆدا شکامۆ، وەکی ئەرێن هەر بوومە قەترە ئاوەک! گۆتم: ”جەنابی دختۆر هەر لە منداری ڕا، داک و بابم شتی شیرنیان لۆ کڕیمە و هەتا هەنکەش هەر حەزم لە شتی شیرینە، ئەگەر داک و بابت، بە خۆیان نەزانن کە دەوو ددان عینایەتیان دەوێ و کە نەزانن شتەک هەیە ناوی ددان خاوینکردنەوەیە؟ کو دەتانن منداریان لەسەر شتەکی فێر کەن کە بە خۆیان نەزانن و قەت نەیانکردبی؟ ئەوجا گۆتی: تازە کار لە کار ترازایە! جارێ دوو ددانت هەر ڕزینە و دەبی لۆت دەرینم، ئەوانی دیش ئەگەر لێرە مایۆ، ئەوە تەقریرەکت لۆنووسم کە لەگەرەخۆت ببەی، وە دەبی ددانەکانت هەموو عیلاج بکرێن، هەرچی کلۆرە پڕ بکرێنۆ، لەنەوپاشیش دەبی هەموو ڕۆژێ دوو جار، سبەینان و هێواران، بە فرچەی خاوینیانکەیۆ.“
ئەوجا یەکسەر بە دوو سستەرە گەنجەکانی گۆت کە بەنجی حازر کەن و بەنجی لێ دام و پاش دە دەقەی دوو ددانی لەسەر ئێک کێشان و هەندەک لۆکەی _ وەکی فلتەری جغارەی لوول درابوو - لەسەر برینی جێی ددانەکان دانا و گۆتی: دەوت توند قەپات کە و هەتا نیو سعاتیدکە مەکۆ! هەرچەندە بەنجیشی لێ دابوو، بەران هێشتا بڕەک هەر دەهێشا، لەحزەکی هێشانی دەرهینانێ هیچ نیە موقابیل سێ - چار سعاتی ژان و هێشی ناو تەیارەی!
دختۆرەکە گۆتی: دەبی دوو سێ سعاتان ئینتیزار کەی ئەوجا خواردنێ بخۆی، ئینتیزاریش بکە هەتا تەقریرەکەت لۆ نووسم! - ئەو سەردەمی هێشتا بە تابیعەیانەنووسی - ویستم پارەی بدەمە دختۆری! گۆتی: بە سکرتێرەکم گۆتیە چەندە و ئەو حیسابت لەگەرەکا نەمتانی دەوێ خۆ بکەمۆ و سوپاسی دختۆری بکەم، بەران بە ئیشاڕەت زۆر مەمنوونی بووم.
چوومە کن سکرتێرەکەی و پارەکەشم دایێ و ئەویش وەسلەکی دامێ - حسم کرد، دختۆرەکە خاتری گرتیمە و پارەکی کمی لێ وەرگرتیمە - بڕەک ئینتیزارم کرد، هەتا تەقریرەکەشی دامێ و گۆتی لە کێ ئیستیقرارت کرد، ئەوە لەوێ بڕۆ کن دختۆرەکی ددانانی و تەقریرەکەیان بدێ و حەقت نەبی، ئەوان ئەزانن کو عیلاجی ددانەکانت بکەن! جارەکی دیش هەر بە ئیشاڕەت، سوپاسم کردن و 10 دۆلاریشم بەخشیش دایێ، هەر بە تەکسیش گەڕامۆ ئوتێلی.
کە هاتمۆ دیتم جاسم خەوی لێ کەتیە! ئەمنیش پاشی دختۆری و ددان کێشانێ، حسم کرد زۆر ماندی و برسیمە و باشترین شتیش لۆ من ئەو وەختی نووستن بوو! بە کڕی چوومە بن جێی و هەر بە خۆشم نەزانی کو هەندە زوو خەوم لێ کەت! ئێک دوو سعاتان نووستم و کە هەستامۆ، دیتم لۆکەکان وەختە لە دەوم بێنە دەرێ و بالیفەکەشم هەموو ببووە خین، هەندەک غەرغەرەم بە ئاوێ کرد، بەران هێشتا کمەک خینی لێ هات و خەمم کەتبوە بەرێ چ بخۆم و کوو بخۆم؟
جاسمیش لە خەوێ هەستا کە خینی دیت مشەوەش بوو! گۆتم؛ هیچ نیە، دختۆر دوو ددانی کێشام! بڕوای ناکرد و گۆتی: دوو ددان بە جارەکی، لۆ چ بووە؟ گۆتم: ئەمە لە عیڕاق لە عەسری حەجەریەژین، ئێرە دوو سەد سار لە پێشی مەنە! ئەمن نتانم زۆر قسان بکەم و برسیشمە، ئەتوو برسیت نیە؟ گۆتی: با چووینە دەرێ و لە دوو مەتعەمان گەڕاین، بەران ئیستیفادەی نەبوو، چونکە لەو نێزیکانە مەتعەمی برنج و مەرەگەت نادیتۆ، لەسەری فەڕعەکی مەتعەمەکی گەورەن هاتە پێش ڕسمی مریشکی لەسەر بوو، بۆنەکی خۆشی لێەهات و ئەمەش ئۆندە برسی بووین، ڕاست چووینە ژۆرێ و بە هەر نەوعەکی هەبوو بۆیەکەم تێگەیاند و دەتگۆ فتارێکەینۆ، هەرچی هەبوو تەلەبن کرد (مریشک و برنج و پەتاتە و زەڵاتە)، ئەوجا بە دوان کەتینە سەری بە مراگ و چەنگار و چەقوو بە دەستی، مشەمشنەهات، دەتگۆ حەفتەکە نانن نەخواردیە و خەرکەکەش پێیان عەنتیکە بوو تەماشیێانەکردین، ئەوجا گۆتن دوو چاشمان لۆ بینن.
ئەمە لە کێ بزانین ئیستیکانیان نیە! دوو چایان لۆ هیناین لە قۆغەی گەورە، کابرام بانگ کرد گۆتم: ئەو چایانە شەکریان تێدا نیە و تارن! گۆتی: شەکر لەسەر مێزیە و دەبی بەخۆ تێکەن! سەر مێزی ئۆندە پڕ بوو، نەنەزانی کیهە شەکرە! شووشەکی مسلەس بوو لوولەکی فافۆنی هەبوو، لەجیاتی ئەوەی شووشەکەی شۆڕ کەینەوە و شەکری تێکەین، فافۆنەکەن لێ کردۆ و هەر شووشەکەن شۆڕن کردۆ قۆغەکەی چای پڕی شەکر بوو! تەماشێ ئێکن کرد و بە خۆ پێکەنین، دەتگۆت فلیمەکانی عادل ئیمامیە! ئۆندە غەشیم! عەلا ئەساس ئەمن لە جاسمی دنیام زیاتر دیتیە و شارەزاترم! ئۆندەن خوارد، حەزمەکرد هەر لە جیێ خۆ پاردەمۆ! نەنتانی لە جێ خۆ هەستین، پارەن دا و چووینۆ هوتێلی.
لۆ حەرقەی دادێ... [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=