ئاخیری هەنجەتی جاشکم پێدەگرن.
ئاخیر: کۆتایی. هەنجەت: پەڵ و بیانوو و بەهانە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، جاشک: مەبەست لە بێچووی کەرە، بۆ کەسایەتییەکی ناودار و باش بەکاردێت کە هەندێک ناکەس و خراپەکار، لە کۆتایی تەمەنیدا پەڵپ و بیانووی شتی نابەجێی پێبگرن، زۆری لێبکەن کە ئەنجامی بدات. [1]