دێزە هات و ڕاستەڕێی دەکات و دەڕوات
ئەوانەی لە سەر ڕێباز و ڕێچکەی سوننەن، هاوشێوەی هاوسەرگیری (موتعە)ی شیعەکان پەنا بۆ شێوازی هاوسەرگیری (مسیار)دەبەن، لە هاوسەرگیری مسیاردا پیاو تەنیا بۆ سەر جێیی و گانکردن سەر لە ژنەکەی دەدات، ژنەکە خۆی کاروباری ناوماڵ و ئەرک و تێچوونی ژیانی لە ئەستۆدایه، ئینجا لە شارەکانی باشووری کوردستانیش کە زۆربەی خەڵکەکەی لە پەیرەوانی ڕێبازی سوننە و شافیعین، لێرە و لەوێ لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمەوە کەسانی دەوڵەمەند و خواپێداو پەنا بۆ ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە دەبەن، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی کوردستان حەزی پێ ناکەن و پێیان کارێکی نەگونجاوە و لادانی کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوە، دێزە: هەرچەند ناوی کەر و گوێدرێژە بەڵام لێرەدا بەو پیاوە دەوترێت کە هاوسەرگیری مسیارەکەی کردووە، ڕاستەڕێی دەکات: ئەو ژنەی کە ئەو هاوسەرگیرییەی کردووە بەهۆی گەشەی هۆڕمۆنی و پێویستی بەسەرجێیی، کاتێک سەرجێیی لەگەڵ دەکرێت وەکوو پڕۆسەی ناووک هێنانەوەیە و دڵی دادەکەوێت و ڕاستەڕێ دەبێتەوە بۆ ماوەیەک، بۆیە پیاوانی گەڕەک لە #هەولێر# و دەوروبەری کاتێک ئەو پیاوە دەبینن کە دەچێتە ماڵە ژنە هاوسەرگیرییە مسیارەکەی دەڵێن: دێزە هات و ڕاستەڕێی دەکات و دەڕوات. [1]