حەیا کە ڕژا کۆناکرێتەوە
وتراویشە: ئاو کە ڕژا کۆناکرێتەوە، لە #هەولێر#ێ حەیا: شەرم و ئابڕو وەکوو شلەیەکی جەستەی مرۆڤ ئەژماری بۆ کراوە، شەرم شتێکی واتاییە و بەرجەستە نییە بەڵکوو لەناو کلتوور و دابوونەریتی کۆمەڵگەدا شوێنێکی واتایی بۆ کراوەتەوە و ئەو کەسانەی خاوەنی شەرم و حەیا و ئابڕووی خۆیان بن، کە کۆمەڵگە بڕیاری لەسەرداوە ئەوا بە چاوێکی ڕێزەوە لێیان دەڕوانرێت، ئەگەر کەسێکیش بنەماکانی شەرمی لەناو کۆمەڵگەدا بە هەر هۆکارێکەوە بێت پێ شێلکرد، ئەوا بەهیچ کلۆجێک ئەو ئابڕوچوونەی بۆ وەکوو جارانی لێ نایەتەوە بۆیە لە کوردەوارییدا وتراوە: حەیا کە ڕژا کۆناکرێتەوە.[1]