سەی سەر دێرە بە بایه
وتراویشە: گەماڵی سەر دێرە بە بایه، کاتێک دێرە یان دەڵەسەگ بە با دێت، سەگی گۆر-گەماڵی ناوچەکە تێکڕا لێی خڕدەبنەوه، ئەو ماوەیەی دێڵەکە بە بایە هیچ سەگێک لێی دوور ناکەوێتەوە چ بکەونە دێرەکە و بپەڕن یان هیچیان دەست نەکەوێت و ژمارەی ڕەوەسەکە زیاد بکەن، ئەو پیاوانەی بەدوای شتی هیچ و پووچەوەن و کار و کاسبیەک ناکەن بەتەوسەوە پێیان دەوترێت: سەی سەر دێرە بە بایه. [1]